گۆرانیبێژى لاوى كورد "کارزان فارووق" نوێترین گۆرانی بە ناوی "لەبیرم کە" لە چەناڵی تایبه‌تى خۆی لە یوتیووب بڵاوکردەوە و هه‌وادارانى به مۆدێله‌كه‌ى ناو كلیپه‌كه سه‌رسامن و باسى جله ورووژێنه‌ره‌كانى ده‌كه‌ن.
گۆرانی "لەبیرم کە" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی کارزان فاروقە، هۆنراوەی ئەحمەد محەمەدە، و ماردین بەختە کاری ئاواز دانانی بۆ کردووە، لە ستۆدیۆی زانیار کاری دەنگی بۆ بە ئەنجام گەیەنراوە.
تا ئێسته ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى باشى هه‌بووه و 400 هه‌زار بینه‌رى له چه‌ناڵه تایبه‌ته‌كه‌ى خۆیى هه‌بووه.
کارزان فارووق یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە، جگەلە گۆرانی بەشێوەی سینگڵ تراک لەگەڵ چەند هونەرمەندێک وەکو شاباز زەمانی و کەمال محەمەد گۆرانی دوێتی هەیە.