مریشك خواردنه باوه‌كه‌ی ناو خه‌ڵكه و داواكارییه‌كی زۆریشی له‌سه‌ر هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك گۆشتی سوور زیانی نییه.
به زۆر شێوه‌ی مریشك ده‌توانرێت ئاماده بكرێت، له نێویاندا به شێوه‌ی ته‌نوور، به‌ڵام ئایا جۆری ئاماده‌كردنه‌كه‌ی تامه‌كه جیاواز ده‌كات یان خۆشكردنه‌كه‌ی، به‌دڵنیاییه‌وه جۆری خۆشكردنه‌كه‌یه‌تی.
بیرمان نه‌چێت زۆر كه‌س ئاره‌زووی ده‌كات مریشك به برژاوی بخوات، بۆ ئه‌وه‌ی تامێكی جیاواز له مریشك دروست بكه‌یت ده‌توانیت سوود له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه وه‌ربگریت كه جۆری خۆشكردنه‌كه‌یشی تێدا باس كراوه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ته‌واوی فێركارییه‌كه ته‌نیا چوار خوله‌كى ده‌وێ.
مریشك به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ئاماده كرابێت، رێژه‌یه‌كی باشی پرۆتینى تێدایه. بۆ نموونه هه‌ر 100 گرام سنگی مریشك 34 گرام پرۆتین دابین ده‌كات. كه‌واته ده‌كرێ ته‌نیا به سنگی مریشك پێویستی رۆژانه‌ی پرۆتین دابین بكرێت له‌و كاته‌ی كه زۆربه‌ی پێگه‌یشتووان رۆژانه 50- 175 گرام پرۆتینیان پێویسته.