ئێسته‌ له‌ دایرێكتی ئینستاگرام ده‌توانیت نامه‌ی ده‌نگی بنێریت

:: PM:03:42:11/12/2018 ‌

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دوێنێ 10ی كانوونی یه‌كه‌م، به‌ فه‌رمی نوێترین ڤێرژنی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ 74.0 و تێیدا نوێترین تایبه‌تمه‌ندی زیاد كرد كه‌ ئه‌ویش نامه‌ی ده‌نگییه‌ له‌ ڕێی دایرێكته‌وه‌.  

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین تایبه‌تمه‌ندی ئینستاگرام ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌ ڤێرژنی 74.0 كه‌ دوێنی به‌رده‌ستبوو بۆ به‌كارهێنه‌رانی تێیدا ناوازه‌ترین تایبه‌تمه‌ندی زیاد كرد، ئه‌ویش ناردنی نامه‌ی ده‌نگییه‌ بۆ كه‌سێك له‌ڕێگه‌ی دایرێكته‌وه‌.

ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ كار ئاسانی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ڕێگه‌ی دایرێكتی ئینستاگرامه‌وه‌ نامه‌ ده‌گۆڕنه‌وه‌، چونكه‌ ئێسته‌ ده‌توانن نامه‌ی ده‌نگی بۆ یه‌كتر بنێرن به‌ ئاسانترین شێوه‌.

ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه‌ كه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆ و چاتكردن له‌ رێی دایرێكته‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه‌ له‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه‌ كه‌ ئێسته‌ یه‌كێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه‌ نزیكه‌ 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان