" پێشمه‌رگه بهڕێككهوتنێكى پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه كوردستانییه‌كان"
بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاى گه‌یاند، ھەوڵدەدرێت کە هاوئاهه‌نگى پێشتری نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کارا بکرێتەوە و ھاوپەیمانانیش لەو ھەوڵەدان.
لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری بەرپرسی ژووری ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگە جارێکی تر بگەرێتەوە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و ھاوپەیمانانیش لەھەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن.
لیوا قارەمان کەمال زیاتر گوتى، ھەوڵەکان بەو ئاراستەیەن کە ئەو هاوئاهه‌نگى و رێککەوتنهى پێش شەری داعش لەو ناوچانە ھەبووە کارا بکرێتەوە، کە خۆی لە چوار خاڵ دەبینێتەوە، ئەوانیش دانانی بازگەی ھاوبەش و ھێزی ھاوبەش و ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبەشه.
" بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە پێویستە ھەرێمی کوردستان بە فەرمیی داوا لە وەزارەتی بەرگری عێراق و حکوومەتی عێراق بکات بۆ ئەوەی گفتوگۆ دەست پێ بکەن و میکانیزمی کارکردنی ھاوبەشیش دابنرێت". به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه واى گوت.
وه‌ك ئه‌وه‌ى لیوا قاره‌مان گوتى، ھێزە عێراقییەکان ناتوانن ناوچەکان بپارێزن و چالاکی داعش زیاتر دەبێت و مەترسی لەسەر خەڵک زیاتر دروست دەبێت ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم