زانیاری نوێ‌ لەسەر گرتنی مێرمنداڵەكەی لای دژە تیرۆری یەكێتی بڵاو دەبێتەوە

ماوەی چەند مانگێكە مێرمنداڵێكی خەڵكی شارۆكەی كفری سنووری ئیدارەی گەرمیان لەلایەن دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە گیراوە، هەرچەندە باس لەوە دەكرێ‌ كە ئەو مێرمنداڵە تۆمەتبارە بە دروستكردنی پەیج و ئەكاونتی ساختە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بەهۆی ئەوەی لە یارییەكانی ئایتی بەرپرسی دژە تیرۆری كوشتووە، ئەوەیش بووەتە هۆی گرتنی.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی گەرمیان بۆ "وشە"ی ئاشكرا كرد، هەڵۆ محەمەد كە بە كوڕی حەمەسووری كفری ناسراوە بەهۆی شارەزای لە بواری ئایتی، لەلایەن دژە تیرۆرەوە بەڕێوەبردنی چەند پەیجێكی دژە تیرۆری پێ سپێراوە و شارەزایەكەیشی لە بوارەكە وای كردووە كە متمانەی زیاتر پێ بدرێ.

سەرچاوەكە گوتی، ئەو مێرمنداڵە ماوەیەكە دەستبەسەرە، هەرچەند كاری زۆری كردووە لە هاككردن و هەڕەشەكردن لە هاووڵاتییان تەنیا ئاگادار كراوەتەوە لە بەردەوام نەبوون لەو كارە، بەڵام لە یارییەكی تایبەت بە ئایتی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەناوی لاهوور جەنگی یاری كردووە و لە كۆتایی یارییەكەیشدا كوژراوە، ئەوەیش بەرپرسانی دژە تیرۆری تووڕە كردووە و گرتوویانە.

ئەو زانیارییانەی "وشە" دەستی كەوتووە لەكاتێكدایە كە بەچەند رۆژێك پاش گرتنی ئەو مێردمنداڵە، باوك و دایكی هەڵۆ میدیاكانیان لە گرتن و بردنی هەڵۆ ئاگادار كردەوە. سەرچاوەكەی ئاسایشی گەرمیان ئەوەیشی گوت، باوكی ئەو منداڵە ئەفسەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و بۆ ماوەی 21 ساڵە پێشمەرگەیە.
 
شادی حەسەن چالاكی بواری منداڵان بۆ "وشە" ئاماژەی دا، بەكارهێنانی منداڵان بەمەبەستی تایبەت و بەڕێوەبردرنی پەیج رێ پێ نەدراوە و دەچێتە چوارچێوەی بەكارهێنانی منداڵان بەمەبەستی تایبەتی.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:04:13:12/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 23965 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌