بەنزیما یان ئیكاردی شوێنی كاڤانی دەگرنەوە

:: PM:06:27:12/12/2018 ‌

پێشبینی دەكرێ بۆ وەرزی داهاتوو كەریم بەنزیمای هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یانیش ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی شوێنی ئیدینسۆن كاڤانی هێشبەری ئۆرگوایی بگرنەوە لە یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی.

رەنگە كاڤانی بۆ وەرزی داهاتوو ریزی یانەی پاریس سان جێرمان بەجێبێڵێ و بگەڕێتەوە ریزی یانەكەی پێشووی ناپۆلی ئیتاڵی بەهۆی بەردەوامی كێشەكانی لەگەڵ دەستەی راهێنەر و یاریزانەكانی هاوڕێیەوە.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان بیر لەوە دەكەنەوە لە شوێنی كاڤانی بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ بەنزیما بكەن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی پاریس سان جێرمان ئەمە یەكەمجاری نییە بیر لە گرێبەستكردن لەگەڵ بەنزیما بكاتەوە و بەتایبەتیش ناسڕ خەلیفی سەرۆكی یانە فڕەنسییەكە چەند جارێك هەوڵی بۆ رازیكردنی بەنزیما داوە، بەڵام یانەی ریال مەدرید رەتی كردبووەوە دەستبەرداری بێت.

ئامانجی دووەمی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ شوێنگرتنەوەی كاڤانی، هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر میلان ماورۆ ئیكاردییە، بەتایبەتیش ئەگەر دووبارە یانەی ریال مەدرید رەت بكاتەوە دەستبەرداری بەنزیما بێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م