گروپێكی شاخه‌وانی له گه‌رمیان ماوه‌ی ساڵێكه‌دامه‌زراوه و پێوه‌ندی توندتۆڵی له‌گه‌ڵ گروپه شاخه‌وانیه‌كانی تری كوردستان هه‌یه، به‌ڵام له ڕووی پێداویستیه‌وه گرفقتیان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی كانوونی یه‌كه‌م، ده‌رباز مه‌جید، سه‌رپه‌رشتیاری گروپی شاخه‌وانی گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، گروپه‌كه‌یان نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێ دامه‌زراوه به ئامانجی به كلتووركردنی ئه‌و وه‌رزشه.
زیاتر گوتى، پاش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م گه‌شتمان بۆ زنجیره چیاكانی قاته‌كانی كفری ئه‌نجامدا كه‌وه‌ك یه‌كه‌مین گه‌شت بوو، هه‌فتانه له‌و كاته‌وه زنجیره گه‌شته‌كانمان ئه‌نجامداوه به‌ڵام میدیاكانی ناوچه‌كه‌مان هه‌ماهه‌نگ نه‌بوون له‌گه‌ڵمان، به‌ده‌ر له‌وه‌یش له ڕووی هاوكاری و كۆمه‌كه‌وه گرفتمان هه‌یه بۆدابینكردنی جل و به‌رگ و پێداویستی تر.
ڕونیشی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ گروپه شاخه‌وانیه‌كانی تری كوردستان هه‌ماهه‌نگی و پێوه‌ندی توندوتۆلمان هه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی كه داواكاریمان ئاراساته‌ی چه‌ندان رێكخراو كردووه گه‌ر كۆمه‌ك و هاوكاریمان به‌ده‌ست بگات گه‌شته‌كانمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی گه‌رمیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه.
خۆشحاڵی خۆشی ده‌بڕی گروپه‌كه‌یان كه له 16 كه‌س پێك هاتوون ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كچانیان تێدایه.
بۆیه‌كه‌م جار له 12ی كانوونى دووه‌می ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئاستی گه‌رمیان گروپێكی گه‌نجان كه له‌ژماره‌یه‌ك كوڕ و كچی شارۆكه‌ی كفری پێكهاتبوون گروپی شاخه‌وانی گه‌رمیانیان ڕاگه‌یاند و یه‌كه‌م گه‌شتیشان بۆ زنجیره شاخی قاته‌كانی كفری ده‌ست پێ كرد وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی قاته‌كانی كفری شوێنی به‌رخودانی پێشمه‌رگه بووه له قۆناغه سه‌خته‌كانی خه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌لی كوردستاندا.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی