كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، خه‌ڵاتی 100 هه‌زار دۆلار ده‌داته هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه بتوانێ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به هیچ شێوه‌یه‌ك مۆبایل به‌كارنه‌هێنێت و به ته‌واوی ده‌سبه‌رداری بێت.
كۆمپانیای
فایتمین ووتری ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی دا، پێشبڕكێیكه ئه‌وه‌یه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك واز له ئامێره زیره‌كه‌كان وه‌كو مۆبایل و تابڵێت و لاپ‌تۆپ بهێنیت كه له دوای 1996ه‌وه دروستكراون، ئه‌وانه‌ی به‌شداریه له كێبه‌ركێكه ده‌كه‌ن، ده‌توانن كۆمپیوته‌ری نووسینگه و فه‌رمانگه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئیشوكاره‌كانیان به‌كار بهێنن.
بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ كۆمپانیاكه ئامێری ئاشكراكردنی درۆ به‌كاربهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ كێبه‌ركێكه ببه‌نه‌وه و ببنه خاوه‌نی 100 هه‌زار دۆلار، ڕاست ده‌كه‌ن، یان درۆیان كردووه و ده‌یانه‌وێ كۆمپانیاكه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن.
چۆنیه‌تیی به‌شداری له‌و كێبه‌ركێیه به‌شێوه‌ی ئاشكراكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی پلانی چۆنیه‌تیی ژیانته دوور له ئامێره زیره‌كه‌كان، ڕوونی ده‌كه‌یته‌وه چی ده‌كه‌یت و پلانه‌كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كه‌یته‌وه و بۆ ئیمه‌یلی كێبه‌ركێكه‌ی كۆمپانیاكه‌یش ڕه‌وانه‌ی ده‌كه‌یت، ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه تا ساڵێك ده‌ژمێریت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئامێره زیره‌كه‌كان به‌كارناهێنیت.