بڕیاره دووشه‌می داهاتوو كۆڕێك له‌باره‌ی لاوكبێژی ناوداری كورد "كاوێس ئاغا" له هه‌ولێر ساز بكرێت كه تێیدا قسه له‌سه‌ر سه‌ربرده و رووداو و ژیانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌خرێته روو.
هونه‌رمه‌ند مه‌جید خۆشناو كه بڕیاره بابه‌تی كۆڕه‌كه پێشكه‌ش بكات، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای كوردی له هه‌ولێر، ئه‌و كۆڕه‌م بۆ ساز ده‌كرێ كه تێیدا رۆشنایی ده‌كه‌مه سه‌ر سه‌ربرده و رووداو و ژیانی كاوێس ئاغا.
ئه‌وه‌شی گوت، بۆ ئه‌م كۆڕه كاوێس ئاغا ده‌خه‌مه به‌ر رۆشنایی، بۆ داهاتوو له چه‌ندان كۆڕدا قسه له‌سه‌ر ژیانی هونه‌رمه‌ندان حه‌سه‌ن جزیری و مریه‌م خان و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تری كۆن ده‌كه‌م.
كۆڕه‌كه له ژێر ناوی "سه‌برده و رووداو و ژیانی كاوێس ئاغا" ده‌بێت و بڕیاره رۆژی دووشه‌م له سه‌عات چواری عه‌سر له هۆڵی ئه‌كادیمیای كوردی له هه‌ولێر ساز بكرێت كه هاتن بۆ هه‌مووانه.
مه‌جید خۆشناو هونه‌رمه‌ندێكی دێرینی هه‌ولێره و له ساڵی 1955 له شه‌قڵاو له دایك بووه، له ساڵی 1969وه تا ئێسته له‌كاری هونه‌ری به‌رده‌وامه و هاوكات نووسه‌ری دیاری بواره‌كه‌ی خۆیه‌تی.
وشه/ هه‌ولێر- وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د