داواكاری گشتی ئەمەریكا: ترەمپ دادگایی دەكرێت و دەگیرێ‌


نووسینگەی داواكاری گشتی فیدڕاڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رای دەگەیەنێ كە دۆناڵد ترەمپ لە ئەنجامدانی دوو تاوان تێوەگلاوە و لە ئێستەیشدا بەدواداچوون دەكەن لەسەر كۆمەڵێك تاوانی تر كە ئەگەری هەیە ناوبرای لایەنێك بێت تێیدا، ئەگەریش ئێستە نەدرێتە دادگا ئەوا دوای كۆتایی هاتنی ماوەی حوكمڕانییەكەی دەدرێتە دادگا. ئەمە لە كاتێكدایە كۆمەڵێك رۆژنامەنووسی بە ئەزموونی  ئەمەریكی پێیان وایە ترەمپ 2019 تەواو ناكات.

ئەمڕۆ شەموو 15ی كانوونی یەكەم/ دیسێمبەر، رۆژنامەی "كەنفدنسیال"ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە كە نووسینگەی داواكاری گشتی لە ناوچەی باشووری شاری نیویۆرك، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكای تۆمەتبار كرد بە ئەنجامدانی دوو تاوان بەشێوەی راستەوخۆ، ئەویش بە پێدانی پارە بە مایكل كوهین پارێزەری تایبەتی ترەمپ كە رۆژی چوارشەمی رابردوو سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

كوهین بە تاوانی پێدانی پارە بە هەریەكە لە كارین ماكدوگال نمایشكاری پێشتری گۆڤاری پلەی بۆیی سێكسی و ستورمی دانیلز هونەرمەندی فیلمە سێكسییەكان، بەرانبەر بێدەنگ بوون و ئاشكرا نەكردنی پەیوەندییە سێكسییەكانیان لەگەڵ ترەمپ لە دەرەوەی پڕۆسەی هاوسەرگیری.

كوهین لە بەردەم دادوەر دانی بەوەدا ناوە كە بە ئاگاداری دۆناڵد ترەمپ پارەی بەو دوو ژنە داوە كە هیچ شتێك لە بارەی ترەمپ ئاشكرا نەكەن لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن تا دەبێتە سەرۆك، ئەمەش وەك تاوان لێكدراوەتەوە كە بە پارەی بانگەشەی هەڵبژاردن كراوە.

ئەگەرچی دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی چەند تویتێكەوە بەرگری لە خۆی كردووە و ئاماژەی بەوە داوە كە ئەو بڕە پارەیەی بەو دوو ژنە دراوە لە دەرەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بووە، هێمای بۆ ئەوەش كردووە كە ئەو لێكۆڵینەوانە وەك بە دووكەوتنی جادوگەر ناوبردووە بەو پێەی دیموكراتەكان شكستیان خواردووە لەوەی بەڵگە دەستبخەن كە رووسیا دەستوەردانی كردووە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دا.

بەپێی راپۆرتێكی "سی ئێن ئێن" كەسانی نزیك لە دۆناڵد ترەمپ ئاماژەیان بەوە داوە ئەگەری زۆرە بەم نزیكانە سەرۆك تۆمەتبار بكرێت چونكە دیموكراتەكان دەستیان گرتووە بەسەر ئەنجوومەنی نوێنەران، بەڵام كۆمارییەكان دەتوانن رزگاری بكەن بەو پێیەی زۆرینەن لە ئەنجوومەنی پیران.

بە رای چاودێران كێشەكە لەوەدا نییە كە ئێستە ترەمپ تۆمەتبار دەكرێت بەڵكو لە كاتە زیاتر رووبەڕووی كێشە دەبێتەوە كە پۆستەكەی جێهێشت، ئەوكات رووبەڕووی تۆمەتی توانی هەڵبژاردن دەكرێتەوە.

هاوكات كریس كونز ئەندامی ئەنجوومەنی پیران لە دیموكراتەكان دەڵێ بەڵگەكەی كوهین بەس بۆ ئەوەی وەزارەتی داد رەوایەتی بدات بە دادگایی كردنی ترەمپ، بەمەش دەبێتە یەكەمین سەرۆكی ئەمەریكا ئەگەری هەیە ماوەی 10 ساڵ زیندانی بكرێت و سزایەكی زۆری داراییش بدرێت و ماڵ و موڵكیشی دەست بەسەردا بگیردرێت.



وشە - فه‌رمان سادق


PM:06:51:15/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌