چێڵسی نرخی فابریگاسی دیاری كردووە

:: PM:12:38:17/12/2018 ‌

یانەی چێڵسیی ئینگلیزی نرخی فرۆشتنی سیسك فابریگاسی ئەستێرەی ئیسپانی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوو دیاری كردووە.
گرێبەستی یاریزانەكەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی كە تەمەنی 31 ساڵە لە كۆتایی ئەم وەرزە كۆتایی دێت.

ئەگەر یانەی چێڵسی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو فابریگاس نەفرۆشێ ئەوا دوای تەوابوونی ماوەكە یاریزانەكە دەتوانێ خۆی تاكلایەنە گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەك بكات بیەوێ.

ماڵپەڕی (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد: كڕیاری سەرەكی فابریگاس لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو یانەی میلانی ئیتاڵییە، بەڵام كێشەی لەگەڵ نرخەكەی هەیە.

یانە ئینگلیزییەكە ئامادە نییە بە كەمتر لە 12 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری فابریگاس بێت، لەبەرامبەریشدا بەپرسانی یانەی میلان ئامادەن تەنیا 8 ملیۆن یۆرۆی پێ بدەن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م