ئه‌مڕۆ شاندى پارتى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیان كرد و له‌باره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌ت كۆبوونه‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و بڕیاره دواى پشوویه‌ك ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ زۆر به ڕاشكاوى باسى به‌رنامه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان شه‌ش خاڵى پێشكه‌ش به پارتى كردووه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه شه‌ش خاڵه‌كه‌ى گۆڕان وه‌ك پاكێجى كارى داهاتوو وایه بۆ حوكمڕانى له كوردستان و پارتیش به‌رنامه‌ى خۆیان خستووه‌ته ڕوو.
سه‌رچاوه‌كه كه به‌رپرسیاریه‌تى له‌ناو گۆڕان هه‌یه ناوه‌ڕۆكى خاڵه‌كانى باس نه‌كرد، به‌ڵام دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن حكوومه‌تێكى خزمه‌تگوزار بێت و ده‌سه‌ڵات بۆ پۆسته‌كانى حكوومه‌ت بێته خواره‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" ئێسته شاندى نێوان پارتى و گۆڕان له پشوودان و دواتر كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێ ده‌كانه‌وه و بڕیاریش دراوه لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا پێك بهێنرێ.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتوون لە هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، جەعفەر ئیمینکی، دڵشاد شەهاب، هێمن هەورامی و فرسەت سۆفی.