2016 ساڵی هێرشی ئەلیكترۆنی و جەنگی هاككەرزەكان بووە

:: AM:11:34:24/12/2016 ‌

لە ساڵی 2016 زنجیرەیەك هێرشی گەورەی ئەلیكترۆنی لە دنیادا ڕوویان دا كە تەواوی ناوەندەكانی وڵاتانی دنیایان هەژاند، كارلێك و كاریگەری تەواو و بەهێزیان لەسەر پێوەندییە سیاسییەكان و هاوكێشە ئابوورییەكانی دنیا دانا، پسپۆڕانیش ئاماژە بەوە دەكەن، كە ئەو جۆرە لە شەڕ و هێرشە لەلایەن حكوومەتەكانەوە خەریكە دەبێتە دیاردە و زیاتر پشتی پێ دەبەستن.

گرنگترین هێرشی ئەلیكترۆنی كە كاریگەری یەكجار بەهێز و گرنگی لێ كەوتەوە، هێرشی هاككەرزەكانی ڕووسیا بوو بۆ هاككردنی ئیمەیڵی بەرپرسانی حزبی دیموكراتەكانی ئەمەریكا لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، كە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كاندیدی دیموكراتەكان هیلاری كلینتن هەرچەند بە دەنگ سەركەوتنی هێنا، بەڵام بە بردنەوەی نوێنەرەكانی هەڵبژاردن شكستی خوارد بە بەرامبەر بە دۆناڵد ترەمپی كاندیدی كۆمارییەكان كە ڕكابەرایەتیی دەكرد.

هێرشێكی تری چەتەكانی بواری ئەلیكترۆنی،  هێرشی مانگی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر بوو كە كرایە سەر ئامێری سێرڤەری تایبەت بە كۆمپانیا "DYN" بەو هۆیەوە بە ملیۆنان ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی لە سەرتاسەری دنیا وەستان، لە نێویاندا تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و تویتەر و رۆژنامە بەناوبانگەكانی "گاردیەن" و "نیویۆرك تایمز".

لە مانگی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر بانكی "تیسكۆ"ی بەریتانی هێرشی كرایە سەر، هاككەرزەكان توانییان دوو ملیۆن و 500 هەزار پاوەند لە بانكەكە بدزن، كە پارەی 900 حیسابی بانكی بوو.
هەروەها لەم مانگەدا كۆمپانیای یاهو هێرشی كرایە سەر و ملیارێك ئەكاونتی ئەو كۆمپانیایە هاك كران.

بەهۆی هێرشی هاككەرزەكانی ڕووسیا بۆ سەر ئیمەیڵی بەرپرسانی حزبی دیموكراتی ئەمەریكا، كۆشكی سپی و بەرپرسانی ئەمەریكا هەڕەشەی توند لە مۆسكۆ دەكەن و باراك ئۆبامای سەرۆكی ئێستەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش ئاماژەی دا، كە بەو شێوەی ئەوان هێرشیان كرد، ئەمەریكاش وەڵامی دەبێت.

سەرچاوە/سكای نیوز.
باز



وشە - باز ئه‌حمه‌د