كۆمپانیای به‌ناوبانگی HTC دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌خستبووه بازاڕه‌وه له‌به‌ر ئه‌مه كۆمپانیاكه هه‌ستا به دروست كردنی یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایل كه ركابه‌ری دنیا ده‌كات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایلی HTC ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای HTC بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌م نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی ناوازه‌ترین دیزاین و هێزێكی یه‌كجار زۆره كه ده‌توانێت ركابه‌ری مۆبایله به‌هێزه‌كان بكات له ڕووی خێراییه‌وه و به دوو شێوازی جیاواز دروست كراوه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و گه‌وره‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی 5.70 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی "Full HD" كه ئه‌مه‌یش ڕه‌ونه‌قێكی زۆر جوانی به‌خشیووه به شاشه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌یش له‌ڕووی هێز و خێرایییه‌وه زۆر به‌شێوازێكی باش دروست كراوه چونكه ڕامی چوار گێگابایته و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.8 گێگاهێرتزه.
HTC یه‌كێكه له كۆمپانیایه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و مۆبایلی خاوه‌ن كواڵێتی به‌رز و به‌هێز، HTC كۆمپانیایه‌كی چینییه له 15 ئایاری ساڵی 1997 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چار وانگ چۆ"، ئۆفیسی سه‌ره‌كییان له شاری "نیو تایپی"ه له تایوان كه ئێسته HTC یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی خاوه‌ن داهاتێكی خه‌یاڵییه.