له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار سووكایه‌تی پێ ده‌كرێت و لێی ده‌درێت، له‌به‌رچاوی منداڵه‌كانیدا نه‌وتی پێدا ده‌كات و هه‌وڵی سووتانی ده‌دات.
ژیان، ته‌مه‌نی 39 ساڵه و دانیشتووی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌رینه، خاوه‌نی دوو منداڵه، ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵان بووه، گه‌وره به بچووكی بۆ براكه‌ی پێ كراوه، ماوه‌ی 15 ساڵه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئامۆزاكه‌ی كردووه. ئه‌و له زمانی خۆیه‌وه چیرۆكی تاڵی و دڕنده‌یی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ "وشه" باس ده‌كات و ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تاوه من و سۆران هیچمان له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌ده‌گونجاین، به‌ڵام به ناچاری قبووڵمان كرد و درێژه‌مان به ژیانێكی وه‌ك دۆزه‌خ دا، ڕاستر بڵێم ته‌نیا بۆ من دۆزه‌خ بوو، چونكه ئه‌و خۆی له هیچ خۆشییه‌ك بێبه‌ش نه‌كردبوو و وه‌ك كوڕی هه‌رزه‌كار خه‌ریكی دڵداری بوو.
ژیان خاوه‌ن بڕوانامه نییه و هیچ كارێكیش نازانێت تا له ڕێیه‌وه بژێوی خۆی و منداڵه‌كانی دابین بكات، باوكی نه‌ماوه و براكه‌شی ده‌ڵێت له‌به‌ر تێكنه‌چوونی خێزانی ئه‌و، ده‌بێت ژیان به هه‌موو شت ڕازی بێت، مامی ژیان سه‌رۆكی عه‌شیره‌ته و ده‌ڵێت ئه‌و هه‌رچی بڵیت ده‌بێت ئه‌وان قبووڵی بكه‌ن، بۆیه ژیان له كۆی ئه‌و هه‌موو جاره لێدانه دڕندانه‌ی كه لێی دراوه، نه‌یتوانیوه بچێته نه‌خۆشخانه و سكاڵا تۆمار بكات.
كۆتا جار له‌سه‌ر پاره‌ی مۆلیده سۆران نه‌وت به ژنه‌كه‌یدا ده‌كات، ژیان باسی ئه‌و ڕۆژه ده‌كات و ده‌ڵێت: "له ده‌رگا درا چووم كردمه‌وه پاره‌ی كاره‌بای مۆلیده داوا كرا، گوتم سۆران پاره‌م بده‌رێ، گوتی پێم نییه بڕۆ خۆت چۆن ده‌یده‌ی بیده‌رێ، منیش گوتم تۆ نه‌مده‌یتێ له كوێم بوو، ده‌ستی كرد به جنێودان، كوڕه گه‌وره‌كه‌م ئه‌و پیاوه‌ی به‌ڕێ كرد كه بۆ پاره‌ی مۆلیده هاتبوو گوتی دوایی خۆمان ده‌یهێنین.
قسه‌یه‌ك له ژیان و قسه‌یه‌ك له سۆران ده‌بێت به شه‌ڕی گه‌وره، ژیان به گریانه‌وه درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی: ئه‌وه‌نده‌ی لێدام تا ده‌ستێكم شكا و لای چاوێكم ته‌قی، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌س نه‌بوو، ده‌به‌یه‌ك نه‌وتی پێدا كردم و كوڕه‌كانم فریام نه‌كه‌وتنایه ده‌یسووتاندم، به‌ڵام خۆزگه ده‌مردم و ڕزگارم ده‌بوو.
ماڵی دایكی ژیان و خوشكه‌كانی زۆر داوا ده‌كه‌ن ژیان بچێته نه‌خۆشخانه و به‌ڵگه‌نامه‌ی پزیشكی وه‌ربگرێ و چاره‌سه‌ریش وه‌ربگرێت، دواتر له پۆلیس داوا تۆمار بكات، به‌ڵام مامی ژیان ڕێ به‌وه نادات و به‌ڵێنی پێ داوه هه‌موو كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام هیچ به‌ڵێنێك جێبه‌جێ ناكرێت و دوای مانگێك له‌و ڕووداوه سۆران هاوسه‌رگیری دووه‌م ده‌كات و ژیان كۆتا كه‌س ده‌بێت كه پێی ده‌زانێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیان به‌قسه‌ی ماڵی دایكی ناكات و سكاڵا له دژی سۆران تۆمار ناكات، ژیان و ماڵی دایكی ده‌بێت به ده‌مه‌قاڵێیان و به ناچاری ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سۆران، ده‌ڵێت ئێسته هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ سۆران ده‌گه‌ڕێته‌وه لایان و له جاران خراپتر بووه، ئه‌و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه نازانێت هانا بۆ كێ ببات، له بێكه‌سی ده‌ترسێت و ده‌ڵێت ناتوانێ به دوو منداڵه‌وه له ماڵی دایكی دابنیشێت كه ئه‌ركی به‌خێوكردنی كۆمه‌ڵێك منداڵی بێ باوكی له‌سه‌ره، براكه‌شی نه ڕێ ده‌دات جیابێته‌وه و نه ڕاشی ده‌گرێت، بۆیه داوا ده‌كات ڕێچاره‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه.
بۆ به‌دواداچوونی كه‌یسی "ژیان" و هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی بارودۆخیان وه‌ك ژیانه، "وشه" له‌ڕووی یاساییه‌وه به‌دواداچوونی بۆ زانینی مافه‌كانی ئه‌و ژنه و منداڵه‌كانی هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوه‌نه‌ش كه ده‌یگه‌یه‌نن به به‌ده‌ستخستنی مافه‌كانیان كرد.
پارێزه‌ر غازی حه‌مید به "وشه"ی گوت: هه‌ر پیاوێك هاوسه‌رگیری دووه‌م بكات یان مافی خێزانه‌كه‌ی به ته‌واوی نه‌دات و غه‌دری لێ بكات، ئه‌وا دوو جۆر ڕێچاره‌سه‌ر له به‌رده‌م ژنه‌كه‌یه ده‌توانێت بیانگرێته به‌ر.
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بژیت و خێزانه‌كه‌ی بپارێزێت و نه‌یه‌وێت جیا ببێته‌وه، ئه‌وا له‌ڕێی تۆماركردنی داوا له دادگاوه ده‌توانێت داوای دابینكردنی بژێوی بكات، واتا "نه‌فه‌قه" بۆ خۆی و بۆ منداڵه‌كانیشی. بۆ ژنه‌كه له نێوان (150 بۆ 160) و بۆ هه‌ریه‌ك له منداڵه‌كانی (100 بۆ 120) هه‌زاره، ئه‌و كاته به‌پێی دارایی پیاوه‌كه بڕێك پاره بۆ منداڵه‌كانی و ژنه‌كه‌ش دابین ده‌كرێت، به‌گشتی زۆربه‌ی جاره‌كان بڕی پاره‌كه ده‌گاته 400 هه‌زار دینار بۆ ژن و منداڵه‌كان. ئه‌وه له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت كه نه‌یه‌وێت جیا ببێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه كه دادگا فه‌رزی ده‌كات له‌سه‌ر پیاوه‌كه دوو ماڵ دابنێت و خه‌رجی هه‌ردوولا بكێشێت و مافیان وه‌ك یه‌ك بدات، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه داوا تۆمار بكات كه هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیرینه و لێی ده‌دات، ئه‌وا پیاوه‌كه به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێ پڕ ده‌كرێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ژنه‌كه بیه‌وێت له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ببێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانێت سكاڵا له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمار بكات، به تۆمه‌تی هێنانی ژنی دووه‌م به‌بێ ڕه‌زامه‌نی ئه‌و، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ژنه به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لماندی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی پێ بێت، ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ده‌بێته هۆكار بۆ جیابوونه‌وه له‌و كاته‌دا كه هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام دراوه له ڕێی دادگای مه‌خموور یان كه‌ركووك، ئه‌وكات ده‌توانێ داوای سزا بكات یان داوای جیابوونه‌وه، له‌دوای جیابوونه‌وه‌ش منداڵه‌كان ده‌درێن به دایكیان تا ته‌مه‌نی دوای 15 ساڵی و نه‌فه‌قه‌ی منداڵه‌كانیشی وه‌رده‌گرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانی ڕاپه‌ڕین عه‌قید عه‌بدوڵا حوسێن له‌باره‌ی كه‌یسی ژیان بۆ "وشه" گوتی: ده‌توانێت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكات یان نووسینگه‌كانیان، به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری داواكردنی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌توانن ڕێنوێنی بكه‌ن و له‌ڕێی پارێزه‌ری تایبه‌ته‌وه كه‌یسه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه ببه‌ن. ئه‌گه‌ر نه‌شیه‌وێت به ئاشكرا شكات بكات، ئه‌وا ده‌توانێت ئاگاداریان بكاته‌وه كه به نهێنی كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا له هۆبه‌ی ڕاوێژكاری خێزانی بانگی ژنه‌كه و پیاوه‌كه‌ش ده‌كرێت به شێوه‌یه‌ك كه نه‌زانرێت پیاوه‌كه یان ژنه‌كه شكاتی كردووه، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا به‌ڵێننامه‌ش به هاوسه‌ره‌كه‌ی پڕ ده‌كه‌رێته‌وه.
وشه/ ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان