ته‌شریبى پاقله یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ى ده‌توانرێت به ئاسانى دروست بكرێ و تامێكى تایبه‌تى هه‌یه و زۆر جیاوازه.
خواردنی به‌یانیان تا پڕ كالۆری بێت بۆ ته‌ندروستی و جه‌سته به‌سووده، پاقله یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی پڕ پرۆتینه و به‌سووده، له‌ڕێی سوود وه‌رگرتن له‌م ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه فێرى ته‌شریبى پاقله ده‌بیت كه به ماوه‌ى پێنج خوله‌ك ده‌توانى ئاماده‌ى بكه‌یت.
ته‌شریبى پاقله یه‌كێكه له‌خواردنه كۆن و میلییه‌كانى عێراق و به‌هۆى تێكه‌ڵه سوود به‌خشه‌كانى و سووده‌كانییه‌ه له به‌یانیان زیاتر ده‌خورێت.
پاقله یه‌كێكه له‌و رووه‌كانه‌ی مرۆڤ ساڵانێكی زۆره وه‌ك یه‌كێكه له خۆراكه گرنگه‌كانی ژیانی به‌كارى هێناوه و سوودی زۆر و جیاوازی بۆ جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، پاقله پێك دێت له كۆمه‌ڵێك ڤیتامین (B،K،A) ڕیشاڵ و پڕۆتین، ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن، فۆسفۆڕ، پۆتاسیۆم، مه‌گنیسیۆم و ترشی فۆلیك، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ و شه‌كر له خوێن.