كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له ئۆتۆمبێله فڕیوه‌كه‌ی نمایش ده‌كات كه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی سه‌رسامكه‌ر بوو بۆ دنیا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای تۆیۆتاوه ئه‌نجام دراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له ناوازه‌ترین و سه‌رسووڕهێنه‌رترین به‌رهه‌می تۆیۆتا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، تۆیۆتا وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر بڕیاری دابوو بۆ ساڵی 2019 ئۆتۆمبێلێكی فڕیو نمایش بكات، توانی خاوه‌نی بڕیاره‌كه‌ی خۆی بێت و بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو له ویلایه‌تی لاس ڤێگاس ئۆتۆمبێله فڕیوه‌كه نمایش ده‌كات.
تۆیۆتا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌م ئۆتۆمبێله ته‌نیا نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه و بیرۆكه‌كه‌یشی له‌وه وه‌رگیراوه كه دوو گه‌نج پێشتر ئامێرێكی فڕیویان دروست كردبوو له‌سه‌ر شێوه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بچووك، كه ئه‌مه‌یش وای كرد ئێمه ئه‌م بیرۆكه‌یه گه‌وره‌تر بكه‌ین و بیكه‌ین به یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی فڕیو له دنیادا.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.