زێڕی سەوز فشاری خوێن كۆنترۆڵ دەكات

:: PM:07:07:06/01/2019 ‌

توێژینەوەیەكی ئوسترالی دەری خستووە كە "سپیرولینا" یان ئەوەی بە زێڕی سەوز دەناسرێت، توانای دابەزاندنی فشاری خوێنی هەیە كە زۆر كەس بێ ئەوەی هەستی پێ بكەن تووشی بوونەتەوە و بە دەستییەوە دەناڵێنن.

وەك لە رۆژنامەی "دەیلی مێڵ"ی بەریتانی هاتووە، توێژەرانی ئیتاڵیا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە پرۆتینێك لەو تەواوكەرە خۆراكییە كار بۆ حەسانەوەی خوێنبەرەكان دەكات، بۆیە سپیرۆلینا كە تەواوكەرێكی خۆراكییە و لە قەوزەی سەوز دروست كراوە كە لە دەریا سەێرەكانی ناوچەی كەمەرەیی دەژین، وەك هۆكارێكی یاریدەر بۆ لەدەستدانی كێش و رووبەڕووبوونەوەی تا و نەخۆشی شەكرە بەكار دێت.

فشاری بەرزی خوێن دەبێتە هۆی تووشبوونی مرۆڤ لە كێشە جیاجیاكانی دڵ، بەتایبەتی هەڵاوسانی دڵ كە دەبێتە هۆی هەڵاوسانی ماسوولكەكانی دڵ، ئەوەیش دەبێتە هۆی زەحمەتبوونی گەیشتنی خوێن پێیان، هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندان كێشە بۆ گورچیلەكان و مەترسیدارترینیان پەككەوتننی گورچیلەكانە، چونكە بەرزی فشاری خوێن دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەی خوێنبەری گورچیلەكان و تووشبوونیش بە كوێری بەكێكە لە مەترسییەكانی تری.

توێژەران لە پەیمانگای دەمار لە ئیتاڵیا لەبارەی سوودەكانی سپیرۆلینا لە تاقیگە لێكۆڵینەوەیان كرد و بۆیان دەركەوت كە دەبێتە هۆی حەساندنەوەی خوێنبەرەكان و فرەوانكردنیان و ئەوەیش یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن دەدات لە رێگەی زیادكردنی بڕی ئەو خوێنەی لە یەك جووڵانەوە پاڵی دەدات.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل