ئەو كانزایەی تەندروستی دڵ دەپارێزێت

:: PM:07:22:06/01/2019 ‌

مەگنسیۆم یەكێكە لە كانزا گرنگەكان كە بۆ چەندان بەشی لەش گرنگە لە شانە و ماسوولكەكان، بەڵام ئەو زیاتر بۆ تەندروستی دڵ گرنگە و دڵ لە پەككەوتن دەپارێزێت.

مەگنسیۆم یارمەتی تەواوكردنی 300 كارلێكی كیمیایی دەدات لە لەشدا وەك میتابۆلیسم و بەرهەمهێنانی ترشە ناوكیەییەكان و پرۆتین و پاراستنی تەندروستی دڵ، بۆیە لە رێگەی خواردنی خۆراكە ئەندامییە سروشتییەكانەوە پارێزگاری لە بوونی ئاستی پێویستی مەگنسیۆم لە لەشدا دەكرێت. وەك لاپەڕەی " foodworldblog"ی تایبەت بە خۆراك باسی لێوە دەكات.

لەگەڵ ئەوەی ئەو بڕی پێویستە لە مەگنسیۆم وەربگیرێت رۆژانە بریتییە لە 300-400 ملیگرام وەك شارەزایان دەڵێن، بەڵام توێژینەوەكان دەریان خستووە كە وەرگرتنی 100 ملیگرامی زیاتر رۆژانە، تەندروستی دڵ باشتر دەكات و لە نەخۆشی دەیپارێزێت. دەتوانرێت لەو خۆراكانەی خوارەوە مەگنسیۆم دەست بخرێت: 

بادەم و ئەڤۆگادۆ و كولەكە و مۆز و فاسوڵیای رەش و نانی تەواو گەنم و هەنجیر و فاسوڵیا و ماسی ماكریل و فوولی سوودانی و زبدەی فولی سوودانی و پەتاتە بە توێكڵەوە و برنج و ماسی سەلەموون و شیری سۆیا و سپێناخ و ماست. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل