زانیارى نوێ له‌سه‌ر فیلمەکانی فێستیڤاڵی سینەمایی دژ بە تیرۆر بڵاو كرایه‌وه‌

:: PM:09:26:07/01/2019 ‌
فێستیڤاڵی سینەمایی دژ بە تیرۆر بۆ ئەمساڵ فیلمە بەشداربووەکانی ئاشکرا کران، کە یەکەم جارە 18 کورتە فیلمی کوردی تازە نمایش دەکرێت.

سینەماکار و ڕەخنەگر "پشتیوان عەبدوڵا" کە سەرۆك و دامەزرێنەری فێستیڤاڵەکەیە لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیوویه‌تى، لە فێستیڤاڵی سینەمایی دژ بە تیرۆر بۆ ئەمساڵ 42 فیلم لە 12 وڵاتەوە بەشدارن، بۆ یەکەمجار 18 کورتە فیلمی کوردی تازە بەرهەمهاتوو لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێن، كه‌ پاش هەوڵ و کۆششی سینەماکاران و دەستەی بەڕێوەبەرانی فێستڤاڵی سینەمایی هەولێر دژ بە تیرۆر، خولی چوارەمی دەست پێ دەکات.

فیستیڤاڵی سینەمایی دژ بە تیرۆر ساڵانە لە یه‌كی شووباتدا دەست پێ دەکات، بۆ خولی ئەمساڵیش لە ژێر ناونیشانی خولی شەھیدی سەرکردە "شەوکەت شێخ یەزدین" بەڕێوە دەچێت.






وشە - محەمەد میران