بەئاسانترین شێوە چارەسەری زیپكە بكە

:: PM:09:27:07/01/2019 ‌
چەندان رێی گرانبەها هەیە بۆ چارەسەركردنی زیپكە كە حاڵەتێكە زۆر كات پێوەندی بەتەمەنەوە نیە و لە هەموو تەمەنێكدا بەپێی هۆكاری تایبەتی خۆی دەردەكەویت رەنگە زیاد بكات ئەگەر بەشێوەیەكی خێرا چارەسەر نەكرێت.

چەندان چارەسەری پزیشكی و سروشتی هەن بۆ رزگاربوون لە زیپكە، بەڵام باشتر وایە بۆ چارەسەركردنی زیپكە رێی سروشتی بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی كاریگەری لاوەكی لەسەر پێست بەجێ نەهێڵێت لە دوای بەكارهێنانی.

ماست، وەكو دەزانین ماست باشە بۆ ریخۆڵەكان، چونكە برێكی زۆر بەكتریایی سوودبەخشتی تێدایە. وە هەروەها باشە بۆ چارەسەركردنی ئەو پێستانەی كە تووشی زیپكە دەبنەوە، چونكە ئەو بەكتریایانەی كەلە ماستدا هەیە لەگەڵ زیپكەكانی پێست كارلێك دەكەن و رێگە لە هەوكردن و بڵاوبوونەوە و دیاریبوونی جێگای  زیپكەكان دەگرێت. بەشێوەیەكی ئاسایی ماست بەكاربهێنە بۆ پێستت پاشان بۆ ماوەی چەند خولەكێك بەجێی بهێڵە و دواتر بەئاو بیشۆ ماست نەك تەنیا زیپكە چارەسەر دەكات بەڵكو دژە هەوكردنێكی بەهێزە و رێگە لە هەوكردنی بەكتریایی دەگرێت.

 مۆز، بەكارهێنانی توێكڵی مۆز كارێكی ئاسانە تەنیا مۆزێك پاك بكە و پاشان توێكڵی مۆزەكە بەنەرمی لەسەر پێستی دەموچاوت و زیپكەكان بخشێنە بەمشێوەیە بەهۆی دژە ئۆكسیدەوە هەوكردن كەم دەكاتەوە و یارمەتی چاكبوونەوەی زیپكە دەدات و ئەگەر بەردەوام بەكاربهێنرێت جێی زیپكە كاڵ دەكاتەوە.

بەكارهێنانی ئاوی دەریا یان ئاوی سوێر، ئەگەر كێشەی زیپكەت هەیە بیرۆكەیەكی باشە ئەگەر ئاوی سوێر بەكاربهێنیت، چونكە كار لە زیپكە دەكات. بەپێی پسپۆرانی پێست و جوانكاری ئاوی سوێر باشە بۆ ئەو پێستانەی كە زپیكەی هەیە لەبەر دوو هۆكار یەكەم دەبێتە هۆی كوشتی بەكتریا چونكە تایبەتمەندی دژەمیكرۆبی هەیە دووەم، یارمەتی وشكبوونەوەی زیپكەكان دەدات.




وشە - ئاوات ئازاد