گۆرانیبێژى لاو "شاد فەرەج" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتوب نوێترین بەرهەمی هونەری به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى هیچ ناوه‌ندێكى هونه‌رى بڵاوکردەوە، کە ڤیدیۆ کلیپێکە بەناوی "عەشقی ئێمە"یه.
له‌به‌رانبه‌ردا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له باره‌ى به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌یه‌وه نووسیویه‌تى: "تێکست و میوزیکی ئەم گۆرانییە خۆی نووسیویەتی و ماردین بەختە ئەرێنجمێنتی میکس ماستەرینگی کردووە و ئەڕێنجمێنتی لەلایەن ماردین بەختە و سۆهراب ڕۆزگاردەوە کراوە، بەرزی بەکر دەرهێنانی بۆ کردووە".
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى هیچ ناوه‌ندێكى هونه‌رى به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى بڵاو کردەوە، کە ڤیدیۆ کلیپێکە بەناوی "عەشقی ئێمە"، تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌یش ته‌نیا 807 بینه‌رى هه‌بووه.
شاد ئومێد فەرەج له ساڵی 1994 لە سلێمانی لە دایك بووە، لە منداڵییەوە لە کۆڕە ئاینییەکاندا گۆڕانی ئاینی گوتووە، دواتر چەند گۆرانییەکی تری هونەرمەندانی گوتووەتەوە و ئێسته یەکەم کلیپی بڵاو کردووەتەوە.