ڕێكخراوێكی بیانی 20 هەزار كتێب بۆ زانكۆی ڕاپەڕین دابین دەكات

ئەمڕۆ سێشەم هەشتی كانوونی دووەم، رێكخراوی ( The International Book Project) ی ئەمەریكی، لە پڕۆسەیەكی زانستیدا نزیكەی 20 هەزار كتێبی بۆ كتێبخانەی زانكۆی ڕاپەڕین دابین كرد.

ئاراس ڕەمەزان، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی زانكۆی ڕاپەڕین بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ رێكخراوی ( The International Book Project) ی ئەمەریكی لە پڕۆسەیەكی زانستیدا 18000 كتێبی بە زمانی ئینگلیزی بە كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی ڕاپەڕین بەخشی.

ئاماژەی بەوەكرد، سەرجەم كتێبەكان لە ڕێی سەنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانكۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی ( The International Book Project) ی ئەمەریكی بۆ كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ دابین كران.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەم هەڵمەتە لە پێناو دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەی زانكۆی ڕاپەڕین بوو، بەسەرچاوەی زانستی بە زمانی بیانی و سوود گەیاندنی زیاتر بە خوێندكارانی زانكۆ و فێرخوازانی خوێندنی باڵا.

وشە/ شادان بەكر



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:08:05:08/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 207 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌