گۆرانیبێژ "شۆڕش مەحموودی" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوێترین ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی به‌ناوى "سێڵاو"ی بڵاو کردەوە.
هونەرمەند شۆڕش مەحموودی له‌باره‌ى به‌رهه نوێیه‌كه‌یه‌وه نووسیویه‌تى: "گۆرانی سێڵاو بە شێوەیەکی جیاواز و تایبەت بەرهەمهاتووە، قاسم موئەییدزادە تێکستی گۆرانییەکەی نووسیوە و شەماڵ چەرخەنداز کاری موزیک و ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە.
ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك له به‌شداربووانى ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان لێ گرتووه كه كلیپه‌كه‌ى به شێوه‌یه‌كى جیاواز كردووه ئه‌مه‌یش ئه‌وانى نیگه‌ران كردووه، به‌ڵام ئاوازه‌كه‌ى بووه‌ته جێى سه‌رنجى هه‌وادارانى.
شۆڕش مەحموودی یەکێکە لە گۆرانیبێژەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چەندان گۆرانی ڤیدیۆ کلیپی تۆمار کراوی هەیە، ساڵی ڕابردوو ئەلبوومێکی گۆرانی بە ناوی مێخەکبەند لە فێستیڤاڵی فەجر لە تاران وەک باشترین ئەلبوومی ساڵ هەڵبژێردرا.