هه‌موومان ده‌زانین كه خواردنه‌وه‌ی وزه به‌خشه‌كان باش نین بۆ ته‌ندروستیمان له داهاتوودا هۆكارێكن بۆ مردن و به‌هه‌مانشێوه‌ى كۆكاین كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانى له‌ش.
به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌ییه‌ى كه له گۆڤارى پزیشكى به‌ریتانى بڵاوكراوه‌ته‌وه كه چه‌ندان زیانى خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان خراوه‌ته‌روو دیارترینیان زیان گه‌یاندنه به‌جگه‌ر و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانى جگه‌ر.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌و كرێكارانه‌ى كه له سه‌روو 50 ساڵیه‌وه‌ن رۆژانه نزیكه‌ى چوار بۆ پێنج وزه‌به‌خش ده‌خۆنه‌وه به‌مه‌ش ده‌بێـه هۆكارێك بۆ هه‌وكردنى جگه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى درێژخایه‌ن و هێڵنجدان و ئازارى سك و رشانه‌وه یان هه‌وكردنى جگه‌رى تووند.
خواردنه‌وه‌ی وزه به‌خش به‌هه‌مانشێوه زیان به‌خشه بۆ ژنان به‌تایبه‌تى ژنانى سكپر نه‌ك ته‌نیا كار له دایك ناكات به‌ڵكو له رێگه‌ى خوێنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كۆرپه‌له‌و زیانه‌كانى به‌كۆرپه‌له ده‌گات و ره‌نگه ببێته هۆى نارێكى له دایك بوون ناكامى كۆرپه‌له له‌كاتى له‌دایكبووندا.
به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ى كه له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه كرابوو كه له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا نزیكه‌ى 10 قووتوو وزه به‌خشیان خواردبووه‌وه ده‌ركه‌وت كه به‌رێژه‌یه‌كى زۆر زیان به جگه‌ریان گه‌شتبوو ئه‌م زیانه‌ش پزیشكان بۆ برى زۆرى ترشى نیكۆتین و به‌رزى ئاستى ڤیتامین B3 ده‌گه‌رێته كه له خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كاندا هه‌یه و ئه‌م ترشى نیكۆتینه ئه‌گه‌ر له له‌شدا زۆر بوو ئه‌وا ده‌بێـته هۆى زیان گه‌یاندن به جگه‌ر و كۆبوونه‌وه‌ى ژه‌هرى جگه‌ر وه توانایى چالاكیه‌كانى جگه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌مه‌یش له‌ش به‌شێوه‌یه‌كى ئاسانتر تووشى ژه‌هراوى بوونى جگه‌ر و نه‌خۆشیه‌كانى تر ده‌بێته‌وه.