خاتوونه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكایی "لیدی گاگا" كه یه‌ك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی دنیایه، پێگه‌ی "
ئیلاف" كورته راپۆرتێكی له‌باره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، چه‌ندان زانیاری هه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك نایزانن.
ناوی ته‌واوی گاگا، "ستیفانی گوین ئه‌نجێلینا جیر مانۆتا"یه. نازناوه‌كه‌ی "لیدی گاگا" له گۆرانییه‌ك وه‌رگیراوه كه تیپی كوین رادیو گاگا" بڵاوی كرده‌وه كه به ده‌نگی گاگا گوتراوه‌ته‌وه.
ته‌مه‌نی ته‌نیا چوار ساڵ بووه كه فێری ژه‌نینی ئامێری "پیانۆ" بووه. كه ته‌مه‌نی گه‌یشته 13 ساڵ، توانی خۆی میلۆدیی گۆرانییه تایبه‌ته‌كانی دابنێت.
له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان پاریس هیلتۆن و نیكۆڵ ریچی، له قوتابخانه‌ی كاسۆلیكی تایبه‌ت به كچان له نیویۆڕك خوێندوویه‌تی.
جیا له شیعری سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی خۆی كه نووسیونی، هاوكات شیعری بۆ هونه‌رمه‌ندان فێرگی، برێتنی سپێرز، جنێفه‌ر لۆپیز و دۆڵز و چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی تر نووسیوه.
زۆرینه‌ی ئه‌لبوومه‌كانی له هه‌فته‌ی یه‌كه‌میاندا، زیاتر له یه‌ك ملیۆن دانه‌یان لێ هاتووه‌ته فرۆشتن.
له به‌شی چه‌پی جه‌سته‌ی، ده‌یان تاتۆ ده‌بینرێت. له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا خولیای بۆ نواندن چووه و له چه‌ندان زنجیره‌درامادا به‌شداریی كردووه. هاوكات له چه‌ندان فیلمیشدا وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵی مامناوه‌ندیی هه‌بووه.
دواتریش به‌پێی پێگه‌كه، پێنج جار بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی "گۆڵدن گڵۆپ" كاندید كراوه.
لیدی گاگا كه له ساڵی 1986 له مانهاتنی نیویۆڕك له دایك بووه، ناوی ته‌واوی ∀ستیفانی جوانی ئه‌نجێلینا جێرمانۆتا∀یه. ئه‌و جیاله‌وه‌ی گۆرانیبێژه، هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ره و تێكستی گۆرانیش ده‌نووسێت. له ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت و له 2008دا بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌ناوباونگ و شه‌ش جار خه‌ڵاتی گرامیی وه‌رگرتووه. كۆڤاری ∀فۆربس∀ به یه‌كێك له 100 ژنی كاریگه‌ری دنیای ناو بردووه. یه‌كێكه له‌و گۆرانیبێژانه‌ی زۆرترین ئاهه‌نگی خێرخوازیی ساز كردووه.