دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له لایه‌ن هێزێكی چه‌كدارییه‌وه ده‌رگای سینه‌ما سالمی سلێمانی داخرا، هاووڵاتییان و ڕۆشنبیران له ڕێی هه‌ژماره‌كانیانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی خۆیان ده‌ربڕی.
دوێنێ سێشه‌م هه‌شتی كانوونی دووه‌م، هێزه‌كانی ئاسایشی گشتیی سلێمانی چوونه سه‌ر سینه‌ما سالم و و كلیلی ده‌رگای سینه‌ماكه‌یان برد و پاش داخستی ڕۆیشتن، ئه‌مه‌ش هه‌رایه‌كی زۆری له‌ناو میدیاكان دروست كرد.
له دوێنێوه به‌شێكی زۆری كه‌سایه‌تییه ڕۆشنبیر و سینه‌ما دۆستان له ڕێی هه‌ژماره‌كانیانه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م دۆخه‌ی سینه‌ماكه پێشان دا و داوایان كرد ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌رگاكه‌ی بكرێته‌وه، كه‌چی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیس دووباره گه‌ڕانه‌وه و ده‌رگای كافێ كتێبی غه‌زه‌لنووسیشیان داخست.
ڕه‌وه‌ز حه‌مه‌ساڵح سه‌رپه‌رشتیاری سینه‌ما سالم و ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس له شاری سلێمانی له‌باره‌ی هۆكاری داخستنی سینه‌ماكه به "وشه"ی گوتبوو: ماوه‌ی چه‌ندان ڕۆژه گوشارمان له‌سه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی فیلمی 14ـی ته‌مووز نمایش نه‌كه‌ین، ئێمه‌یش نمایشمان كرد، دوای ئه‌وه‌یش به‌رهه‌مێكمان هه‌بوو بۆ ڕۆژی هه‌ینی 11ـی كانوونی دووه‌م كه تایبه‌ت بوو به ساكینه، ئه‌و كچه‌ی له ئه‌وروپا لایه‌نگری په‌كه‌كه بوو كوژرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌رگای سینه‌ماكه‌یان لێی داخستین.
عومه‌ر محه‌مه‌د نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر له‌مباره‌یه‌وه له نووسینێكیدا باس له شۆڕشگێری و مێژووی سینه‌ماكانی سلێمانی ده‌كات، له كۆتاشدا ده‌ڵێ: تازه به‌تازه له سه‌روه‌ختی جیهانگیریدا یه‌كێتی ده‌رگای سینه‌ما سالم داده‌خات.
لای خۆشیه‌وه حه‌مید بانه‌یی گۆرانیبێژ ده‌ڵێ: له سلێمانی هه‌مو هۆڵه‌كانی سینه‌ماتان كاول كرد و جه‌ماوه‌ری سینه‌ماتان كوشت، له‌م شاره‌دا كه گوایه ناوی پایته‌ختی رۆشنبیرییه، نازانم چیتان هێشتووه‌ته‌وه تا شانازی پێوه بكه‌ین و كوا رۆشنبیرییه‌كه‌مان؟.
هه‌روه‌ها ئاوات عوسمان كه مامۆستای به‌شی سینه‌مای زانكۆی سلێمانییه، هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر ئه‌م داخستنه‌ی سینه‌ماكه به جیاوازی بووه و ده‌ڵێ: ھه‌ق وایه سبه‌ینێ ھه‌موو شوێنێك كه پێوه‌سته به سینه‌ماوه، ده‌وام نه‌كه‌ن، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌ما و كۆلێژی سینه‌مایشه‌وه، وه‌ك ناڕازیبوونێك بۆ داخستنی سینه‌ما سالم. من سبه‌ینێ وانه ناڵێمه‌وه.
هه‌روه‌ها ساڤان ئاكۆ وه‌رگێڕ و چالاك له ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس و سینه‌ما سالم ده‌ڵێ: داخستنی سینه‌مایه‌كی ھونه‌ری، سینه‌مایه‌كی كولتووریی له سلێمانی، پێشانمان ده‌دات كه ھونه‌ر چه‌ند كاریگه‌ره و ھونه‌ر ده‌توانێت چی بكات. پێشانمان ده‌دات چه‌ند ئاسان ده‌توانیت وابكه‌یت له ڕێی فیلمێكی 18 خوله‌كی له‌باره‌ی ژنێكی بوێری كورد، ده‌سه‌ڵات لێت بتۆقێت. مادام ئه‌وان نایانه‌وێت چیرۆكی قاره‌مانه‌كانمان بزانین، نایانه‌وێت فیلم ببینین، نایانه‌وێت بیر بكه‌ینه‌وه و نایانه‌وێت ھونه‌ر بخوڵقێنین، با ئێمه ھه‌ر فیلم ببینین و بیر بكه‌ینه‌وه و ھونه‌ریش بخوڵقێنین تا ھه‌م چیرۆكی قاره‌مانه‌كانمان بزانین و ھه‌م لێشیانه‌وه فێری بوێری بین.