به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری، خولی 14ی گه‌له‌ری دهۆك بۆ 119 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆی كانوونی دووه‌م، سه‌عات 11ی به‌یانی گه‌له‌ری دهۆك به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری دهۆك، خولی 14ی گهلهرییهكهی كرده‌وه.
ئاواز نهێلی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند: له خوله‌كه‌دا 119 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاریی به‌شدار بوون و كار و چالاكی خۆیان نمایش كرد، بێجگه له نمایشكردنی كار و به‌رهه‌می شێوه‌كاری، هاوكات شێوه‌كارانی به‌شدار تابلۆ و به‌رهه‌مه‌كانیان تێدا فرۆشت.
خوله‌كه له‌ژێر دروشمی "بۆ كوردستانێكی ئازاد" ده‌ستی پێ كرد و تا دوو ڕوژ به‌رده‌وام ده‌بێت، ڕۆژانه له سه‌عات 10:00ی به‌یانی تا 4:00ی ئێواره كراوه ده‌بێت، دوای ته‌واوبوونی واده‌ی خوله‌كه، به‌شدارانی گه‌له‌ری دهۆك ده‌توانن كار و به‌رهه‌مه‌كانیان بو ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌وێ بفرۆشن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری