سەلما حایک، ئەکتەری بەناوبانگی مەکسیکی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام پارچه ڤیدیۆیه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێدا وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پێ كردووه، "گوێ له گۆرانى ئاو ده‌گرێت"، به‌ڵام هه‌وادارانى به جه‌سته ورووژێنه‌ره‌كه‌ى سه‌رسامیان ده‌ربڕیووه سه‌ره‌ڕاى زۆرى ته‌مه‌نى.
سەلما حایک لە ئینستاگرامی خۆی ئەم ڤیدیۆیەی داناوە و نوسیوویەتی: " گوێ گرتن لە گۆرانی ئاو"، هه‌وادارانى بۆیان نووسیووه سه‌ره‌ڕاى ته‌مه‌نى زۆرت توانیووته پارێزگارى له جوانى جه‌سته‌ت بكه‌یت، به‌هۆى جه‌سته‌یه‌وه تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى پڕبووه له ڤیدیۆى ئه‌و هونه‌مه‌نده ناوداره.
له چه‌ندان وڵاتى عه‌ره‌بى ئیسلامیشى به‌هۆى ڕووتى جه‌سته‌یه‌وه ڤیدیۆكه داخراوه و هه‌وادارنى له‌و وڵاته به ئاسانى ناتوانن ڤیدیۆیه‌كه ببینن.
سەلما فالغارما حایك بین‌و لە ساڵی 1966 لە مەكسیك لە دایك بووە، دەكاتە كچی سەرمایەدارێكی مەكسیكی "سامی حایك" كە بەڕەگەز لبنانییە، دایكیشی مەكسیكییە و بەڕەگەز ئیسپانیایییە. سەرەتای هونەریی حایك، لە رێگەی رێكلامی تەلەڤزیۆنیی لە مەكسیك دەست پێ كردووە. بەڵام دوای ئەوەی لە چەند فیلمێك رۆڵی بینیوە، لە ساڵی 1995 وەك ئەستێرە لە هۆڵیوود هەژمار كراوە.
حایك لە چەندان فیلم‌دا بە زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی ڕۆڵی بینیووە، بەشێوەیەك ناوی بڵاو بووەوە كە لە هۆڵیووددا بە "بۆمبی هۆڵیوود" ناوبانگی دەركرد، جیا لە فیلمەكانی كە زۆربەیان ئەكشنن، هاوكات لە چەند زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنیشدا ڕۆڵی كاریگەری هەبووە، زیاتر لە 80 كاری هونەریی زۆر ناوداری هەیە كە لەناویاندا جیا لە فیلم، درامایش هەن.