پڕخاندن یه‌كێكه له حاڵه‌ته باوه‌كان كه له زۆر كه‌سدا روو ده‌دات، ئه‌م حاڵه‌ته بۆ چه‌ندان هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌تایبه‌تی نووستن له‌سه‌ر پشت. زۆر كه‌س وابیر ده‌كه‌نه‌وه كه پڕخاندن ته‌نیا له كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كاندا روو ده‌دات، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان كه ده‌ڵێت هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ری پڕخاندنی هه‌یه له كاتی نووستندا و زیاتر پێوه‌سته به شێوازی نووستن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌كێشن ئه‌گه‌ری دروستبوونی پڕخاندنیان چوار هێنده زیاتره له كه‌سانی ئاسایی.
بۆ پڕخاندن چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه كه سه‌ره‌كیترینیان خه‌وتنه له‌سه‌ر پشت.
سكپڕی به‌هۆكارێكی باو داده‌نرێت بۆ پڕخاندن، چونكه رێڕه‌وی هه‌ناسه ته‌سك ده‌بێته‌وه.
زیادبوونی كێش له‌كاتی دووگیانی‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی قورسبوونی جه‌سته هۆكارێكه بۆ پڕخاندن .
پیربوون چه‌ندان هۆكار و نه‌خۆشی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی پڕخاندنیش.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان پڕخاندن له به‌ته‌مه‌نه‌كاندا كاتێك روو ده‌دا كه زمان ئه‌ستوور ده‌بێت و ماسولكه‌ی قورگ ده‌گرن.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و هۆكارانه پڕخاندن ده‌بێته هۆی بێزاركردنی كه‌سانی ده‌وروبه‌رت.