ڕۆژانه ده‌یان وێنه‌ی كیم كارداشیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ڕه‌نگه به‌لایه‌وه زۆر جێی بایه‌خ بێت كه به‌و جۆره ناوبانگی په‌یدا كردووه و ڕۆژانه ده‌بینرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك وێنه‌ی هه‌یه كه به ته‌واوی شه‌رمی لێ ده‌كات.
كیم كارداشیان نمایشكار و بازرگانی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی، یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی به‌رده‌وام له‌ناو میدیاكاندا باسی لێوه ده‌كرێت و وێنه و ڤیدیۆی بڵاو ده‌كرێته‌وه، به یه‌كێك له سه‌رنجڕاكێشترین خانمانی دنیا داده‌نرێت، به‌ڵام هه‌ندێك وێنه‌ی جیاوازی هه‌یه كه هه‌رگیز حه‌ز ناكات بڵاو بكرێته‌وه و پشانی بده‌نه‌وه.
كیم وه‌ك هه‌ر ژنێكی تر خاوه‌ن منداڵه و قۆناغی دووگیانی بینیوه، به‌ڵام ئه‌و وێنانه‌ی له‌و قۆناغه‌یدا كه‌وتووه‌ته به‌ر چاوی بینه‌ران، تووشی شه‌رمه‌زاری كردووه، چونكه ئه‌و هه‌میشه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات به جوانترین شێوه ده‌ركه‌وێت و جه‌سته‌ی ڕێك بێت، به‌ڵام له كاتی دووگیانی‌دا به‌و شێوه‌یه نییه و شه‌رمی لێ ده‌كات.
له لایه‌كی تره‌وه، كیم به‌رده‌وام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه له بێ ئاگایی خۆی گیراون، واته به بێ ویستی خۆی وێنه‌ی گیراوه و بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش تووشی شه‌رمه‌زاری ده‌كات و له زۆربه‌ی دیمانه هونه‌رییه‌كاندا باسی له‌وه كردووه كه شه‌رم له‌م وێنانه‌ی ده‌كات.
ئه‌مانه‌ش به‌شێك له‌و وێنانه‌ن: