ڕامیار مه‌حموود شاعیر و شرۆڤه‌كاری سیاسیی كورد، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوودا كۆڕێكی شیعری و سیمینارێك له شاره‌كانی كه‌ركووك و هه‌ولێر ساز ده‌كات.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی ڕامیار مه‌حموود سیمینارێك له شاری هه‌ولێر له‌ژێر ناونیشانی "كێشه‌ی داڵغه‌ی گۆڕانكاری سۆسیۆلۆجی" له كتێبخانه‌ی "مه‌م و زین" سه‌عات سێی پاش نیوه‌ڕۆ ساز بكات.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌موو 19ی كانوونی دووه‌م، گرووپی كچانی ژیر به ھاوكاری ناوه‌ندی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان، ئێواره كۆڕێكی شیعریی بۆ ڕامیار مه‌حموود له شاری كه‌ركووك ساز ده‌كه‌ن. ئه‌م كۆڕه‌ش سه‌عات سێی پاش نیوه‌ڕۆ له ناوه‌ندی دیالۆگ باڵه‌خانه‌ی LC ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕامیار مه‌حموود نووسه‌ر، شاعیر و شرۆڤه‌كاری سیاسیی كورد، به‌رده‌وام به كۆڕ و سیمیناره‌كانی جوانیی شیعر و بۆچوونه‌كانی ده‌خاته به‌ر هزری خوێنه‌رانی، له ماوه‌ی ئه‌مساڵیشدا كتێبێكی شیعری به ناوی "من دڵم داهێنا و مێژووم نیگه‌ران كرد بۆ هه‌تا هه‌تایه"ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و چه‌ندان كۆڕی شیعریی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ساز كردووه.