بەمزوانە بەرشەلۆنە گرێبەستی دی یۆنگ رادەگەیەنێ

:: AM:10:57:10/01/2019 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تاڕادەیەكی زۆر لە راگەیاندنی گرێبەستی فڕانكی دی یۆنگی ئەستێرەی لاوی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی نزیك بۆتەوە.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: پێشبینی دەكرێ یانەی بەرشەلۆنە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ دی یۆنگ رابگەیەنێ.

بەمەش یانەی بەرشەلۆنە لە ركابەریكردنی یانەكانی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی، بایرن میونشنی ئەڵمانی و مانچستەر سیتیی ئینگلیزی دەباتەوە كە ماوەیەكە بەدوای ئەم یاریزانە لاوەی هەڵبژاردەی هۆڵەنداوەن.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە گرێبەستی ئەم یاریزانە تەمەن 21 ساڵییەی یانەی ئەیاكس ئەمستەردام بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی بەرشەلۆنە بكەوێ و لە كۆتایی ئەم وەرزەشدا بەفەرمی پەیوەندی بە یانە نوێیەكەوە بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م