تەنیا بە سەیركردنی رۆناڵدۆ هەموو شتێك فێر دەبیت

:: AM:11:25:10/01/2019 ‌

فیدیریكۆ بێرناردیسكی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی پێیوایە هاوتیپەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی خوێنی بوون بە پاڵەوانێكی گەورە لە دەمارەكانیدایە.

رۆناڵدۆ هاوینی رابردو بە گرێبەستێك كە بەهاكەی 110 ملیۆن یۆرۆ بوو لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆس كرد.

رۆژنامەی (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی لێدوانێكی بێرناردیسكی لەبارەی رۆناڵدۆ بڵاو كردەوە كە دەڵێت تەنیا سەیركردنی جولەكانی بەسە بۆ ئەوەی هەموو شتێكی لێیەوە فێربیت.

زیاتر دەڵێت: رۆناڵدۆ پاڵەوانە و خاوەن هزر و بیرێكی گەورەیە، پێش ئەوەی بێتە یانەی یۆڤێنتۆس سەیری زۆرێك لە یارییەكان و جولەكانیم كردووە، بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵیدا یاریم كرد توانا رادەبەدەرەكەی لە وەرزش و مرۆڤدۆستییەكەیم بۆ دەركەوت.

لە كۆتاییدا رایگەیاند: وەك یانەی یۆڤێنتۆس باشترین شتە یاریزانێكی وەك رۆناڵدۆمان هەبێت، چونكە ئەو جموجۆڵمان پێ دەبەخشێ و زیاتر هانمان دەدات لە یاریی تۆپی پێدا، هەروەها هەموومان ناچار دەكات لە كاتی مەشق و راهێنانەكاندا زیاتر پەرە بەخۆمان بدەین.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م