گۆرانیبێژی لاوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان "نه‌ڤید زه‌ردی"، واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌به‌شى ستۆرى ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه كه بووه‌ته خاوه‌نى پاسپۆرتى عێراقى و یه‌كه‌م گهشتیشى بۆ كه‌ندا پێ ئه‌نجامداوه.
نەڤید زەردی له به‌شێكى تر‌ى ستۆرییهكهدا نووسیوویه‌تى كه ئه‌و نوێنەری میوزكی كوردییه و زۆر دڵخۆشه كه گه‌وره‌ترین كۆنسێرتى هه‌یه له‌و وڵاته.
نەڤید زەردی دوای ئەوەی چەند كۆنسێرتێكی لە كوردستان ئەنجام دا، بڕیاره لە 12ی كانوونى دووه‌م، كۆنسێرتێك لە شاری تۆرۆنتۆ ئەنجام دەدات، لە میانەی ڕیكلامێكی بۆ كۆنسێرتەكەی لە ستۆری خۆی وێنەیەكی داناوە لەسەر وێنەكە نووسویەتی "نوێنەری میوزیكی كوردی بریاری دا كە ئەرز بلەرزێنێ لە تۆرۆنتۆ".
ئه‌وه‌ى بووه‌ته جێى سه‌رنجى میدیا و هه‌وادارانى ئه‌وه‌یه كه نەڤید خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵاتە واتە پاسپۆرتی ئێرانیە كە پاسپۆرتێكی سوورە، بەڵام لە وێنەكە پاسپۆرتێكی ڕەش دەر دەكەوێ كە لە پاسپۆرتی عێراقی دەچێ، بە پێی یاسای عێراقی مافی بەدەست هێنانی پاسپۆرتی عێراقیش دەبێ دوای مانەوەت بۆ 10 ساڵ لەناو عێراق، یا هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كه‌سێكى به ڕه‌چه‌ڵه‌ك عێراقى بكه‌یت، كه نه‌ڤید هیچیانى نه‌كردووه.
"نه‌ڤید زه‌ردی" له دایك بووی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 2004 ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌و ستایلانه‌ی ئه‌و كاریان تێدا ده‌كا بریتین له (پاپ، ڕاك، هیپ هۆپ).