له كتێبخانه‌ی شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێدانی كتێب به‌شێوه‌ی خواستن گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و له‌مه‌ودوا كتێب به پێناسی فه‌رمانگه حكوومیه‌كان و باجی زانكۆ و په‌یمانگان نادرێت، ئه‌وه‌یش بۆ پاراستنی كتێب له نێوه‌ندی كتێبخانه‌ی گشتی ئه‌و شارۆكه‌یه.
جیهان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، وه‌ك پلانێك بۆ پاراستنی كتێب له نێوه‌ندی كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار له‌مساڵدا بڕیارێكی نوێمان ده‌ركردووه.
زیاتر گوتى، به‌پێی ئه‌و بڕیاره چیتر پێدانی كتێب به شێوه‌ی خواستن ته‌نیا به‌رانبه‌ر كارتی زانیاری یاخوود كارتی نیشتمانی یاخوود گوزه‌ر نامه ده‌بێت، چونكه باجی زانكۆ و پێناسی فه‌رمانگه ده‌ركردنه‌وه‌ی ئاسانه و زۆر جار به‌هۆیه‌وه كتێبمان براوه‌و نه‌هێنراوه‌ته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار، ڕوونیشی كرده‌وه، بۆ هه‌ر بهڵكهیهكی فه‌رمی خوێنه‌ر بۆی هه‌یه سێ كتێب ببات ته‌نیا قووتابی زانكۆ نه‌بێت بۆی هه‌یه چوار كتێب ببات.
له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان حه‌وت كتێبخانه بوونی هه‌یه، كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار نزیكه‌ی 20 هه‌زار كتێبی بواره جیاوازه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فارسی.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی