ڕاز هاوسه‌ری ئاریانه و ماوه‌ی شه‌ش ساڵه هاوسه‌رگیرییان كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاریان هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگه و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، نه‌یتوانیوه ژیانی هاوسه‌رگیری و هونه‌ره‌كه‌ی به جوانی بپارێزێت و له ژنه‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن، ڕاز و ئاریان له زانكۆ یه‌كتریان ناسیبوو و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا هه‌بوو، دواتریش به‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌وه هاوسه‌رگیرییان كرد، ڕاز به‌رده‌وام بوو به پاڵپشتی مێرده‌كه‌ی و له‌پێناو خۆشه‌ویستییه‌كه‌یدا گه‌یاندی به پله‌یه‌كی باڵای هونه‌ری و له كوردستاندا به‌ناوبانگی كرد.
ڕاز له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه" هه‌ندێك له‌و ناپاكییانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی و هۆكاری جیابوونه‌وه‌یان باس ده‌كات و ده‌ڵێ: ئێمه دوو كوڕی ته‌مه‌ن سێ ساڵ و یه‌ك ساڵانمان هه‌یه، به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیریم كردووه، كه‌چی ئێسته كه‌یسی جیابوونه‌وه‌م له دادگایه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م به‌ڵگه‌ی ناپاكییه‌كانی ئاریان بخه‌مه به‌رده‌می دادگا و مافی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانم به‌ده‌ست بێنم، هه‌موو ئه‌م شتانه‌ش به‌هۆی ناوبانگی ئاریان و نامه دڵدارییه‌كانی هه‌وادارانیه‌وه ڕوویان دا.
زیاتر ده‌ڵێ: ئاریان تاكه‌كه‌س نییه به‌ناوبانگ بێت و یه‌كه‌م ناوداریش نییه نامه‌ی دڵداری له لایه‌ن كچ، ژن و بێوه‌ژنانه‌وه بۆ بێت، به‌ڵام ده‌بێت پیاوی خاوه‌ن خێزان ڕێز له پێگه‌ی خۆی بگرێت و مه‌ردانه پیاوه‌تی خۆی بسه‌لمێنێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاریان ئه‌وه‌ی نه‌توانی و ده‌یان و سه‌تان پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنانی تر به‌ست، تا وای لێ هات گومانم له‌وه ده‌كرد ماوه‌ی پێنج ساڵ پێوه‌ندی خۆشه‌ویستییه‌كه‌شمان منی خۆشویستبێت.
ڕاز به ده‌ستی خۆی هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئاریان داوه، وای كردووه به هه‌موو خه‌ونه‌كانی بگات، ئه‌میش له ماڵه‌وه منداڵی بۆ به‌خێو كردووه، وه‌ك ده‌ڵێ: هه‌موو توانای خۆم به ئاریان به‌خشی و گه‌یاندم به پله‌یه‌ك كه خۆشییه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك و تاڵی و ئازاره‌كه‌ی به من به‌خشی.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ڕاز بێت، هاوسه‌ره‌كه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێك هه‌بووه و چه‌ندان به‌ڵگه‌ی جیاوازیشی له وێنه، نامه و ده‌نگ هه‌یه، ده‌ڵیت ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هه‌مووی به دادوه‌ر داوه، بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌وه‌ی نه‌مێنێت كه په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانی بدرێته ده‌ست، به دڵیكی پڕه‌وه گوتی: شتێكی زۆر شه‌ره‌فمه‌ندانه نییه دوو منداڵ ژیانی خۆتیان له‌سه‌ر دابنێی، كه‌چی دواتر پیاوێكی ناپاك په‌روه‌رده‌یان بكات.
ڕاز له‌باسی كاره‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌ی كه به‌هۆی به‌ناوبانگبوونه‌وه ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه گوتی: هاوسه‌ره‌كه‌م له هه‌موو ته‌مه‌نێك و هه‌موو جۆره پێگه‌یه‌ك ژنان و كچان نامه‌یان بۆ ده‌نارد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رگای به ڕووی هیچیان دانه‌ده‌خست و له‌گه‌ڵ هه‌موویان پێوه‌ندی داده‌نا.
چه‌ند جارێك ڕاز هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ژنی تر به رێی ته‌له‌فۆن و ڤیدیۆوه بینیوه، چه‌ندان نامه و وێنه‌ش له مۆبایله‌كه‌ی ده‌بینێت كه كچان و ژنان بۆیان ناردووه، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات زیاتر له 10 جاریش تۆراوه، به‌ڵام هه‌موو جارێ به ده‌ست ماچكردن بردوویه‌تیه‌وه ماڵه‌وه، ماوه‌یه‌ك باش بووه و دواتر ده‌ستی كردووه‌ته‌وه به كاره‌كه‌ی.
ڕاز دوایین جار له شوێنێكی تایبه‌ت هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژنێك ده‌گرێت و هه‌ر له‌وێ ده‌یكات به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌و ژنه‌ش كه له‌گه‌ڵیدا بووه، دواتریش داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه، ئه‌گه‌رچی دادگا چه‌ند جارێك كه‌یسه‌كه‌ی دواخستوون تا بگه‌ڕێنه‌وه لای یه‌كتر، به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بووه و ئێسته له دوا قۆناغی جیابوونه‌وه‌كه‌یاندان.
تێبینی/ ناوی ڕاز و ئاریان خوازراوه، له‌پێناو پاراستنی كه‌سایه‌تی هه‌ردووكیان، "وشه" ناو و به‌ڵگه‌كان ده‌پارێزێت.
وشه/ ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان