كوردستان ئه‌حمه‌د له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كرد، له لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه له كه‌ناڵی NRT ده‌ركراوه.
دوێنێ هه‌ینی 11ی كانوونی دووه‌م، كوردستان ئه‌حمه‌د ڕۆژنامه‌نووس و پرۆدیوسه‌ر له كه‌ناڵی میدیایی NRT، له پۆستێكیدا له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كرد، شاسوار عه‌بدولواحید به‌ڕێوه‌به‌ڕی كه‌ناڵه‌كه و دامه‌زرێنه‌ری جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له كاره‌كه‌ی دووری خستووه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه پێشتریش چه‌ند كارمه‌ندێكی تری كه‌ناڵه‌كه به ویستی خۆیان و هه‌ندێكی تریش له لایه‌ن شاسواره‌وه دوور خرانه‌وه، به گوته‌ی خۆشیان بێت، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆی، شاسوار ئه‌م كاره‌ی له‌گه‌ڵ كردوون.
ئه‌گه‌رچی كوردستان له پۆسته‌كه‌یدا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌ركردنه‌كه‌یه‌وه نه‌گوتووه، به‌ڵام هاوڕێكانی له كۆمێنت ئاشكرایان كردووه، كه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی شاسوار و ئامانجه‌كانی یه‌كی نه‌گرتووه‌ته‌وه، بۆیه وه‌ك هه‌ر كارمه‌ندێكی تر كه به دژ بڕیاره‌كانی شاسوار وه‌ستاوه‌ته‌وه ده‌ركراوه.