لە هەولێر باوك و كوڕێك كوژران

:: PM:09:47:12/01/2019 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو 12ی كانوونی دووەم، لە گەڕەكی مامزاوای شاری هەولێر باوك و كوڕێك كوژران و سێ كەسی تریش برینداربوون.

هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ لە گەڕەكی مامزاوەی هەولێر روویداوە و بەهۆیەوە كوڕ و باوكێك كوژران و سێ كەسی تریش برینداربوون.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە و تا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان زانیاری زیاتر بڵاو ناكەنەوە.

هاوكات بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "وشە" كەوتوون، ئەو كوڕ و باوكە پێشتر مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی كۆتریان كردووە و لە ئەنجامی شەڕەكەیشدا سێ‌ كەسی تر برینداربوون كە دووانی تر لەو خانەوادەیەن كە كوژراویان هەیە.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم