دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌وانی سووریا ئاشكرای كرد، كه شاندێكی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی سوڵتاننشینی عومان سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی نێوده‌وڵه‌تییان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گه‌شته‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریا بكه‌نه‌وه، پێشبینی ده‌كرێ له داهاتوویه‌كی نزیك دوو شاندی تری كه‌نداو بگه‌نه دیمه‌شق و هاتۆچۆی ئاسمانیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
شیفا نووری به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌وانی سووریا ڕای گه‌یاند، سه‌ردانی شاندی سوڵتاننشینی عومان له كاتێكدایه دوو ڕۆژ پێش ئێسته شاندێكی فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی به‌حرێن و ئیمارات له دیمه‌شق بوون، بۆ ئه‌وه‌ی چاویان به دۆخی فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق بكه‌وێ و له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ دیمه‌شق بكه‌نه‌وه.
له‌م ماوه‌یه وڵاتان ورده ورده هه‌نگاو به ئاراسته‌ی پشتیوانیكردن له ئه‌سه‌د بۆ حوكمكردنی سووریا ده‌نێن و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌ت وڵاتانی كه‌نداو كه به‌رهه‌ڵستكارێكی سه‌رسه‌ختی ئه‌سه‌د بوون، به‌ڵام ئیمارات و به‌حرێن تاوتوێی كردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كانیشیان له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات له 16ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری ڕابردوو عومه به‌شیر سه‌رۆكی سوودان گه‌یشته دیمه‌شق، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان شاندی ئیمارات و سعوودیه‌یش به نهێنی سه‌ردانی دیمه‌شقیان كردووه و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سووریایش چووه‌ته قاهیره و پێشبینی ده‌كرێ وڵاتانی عه‌ره‌بی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ئاسایی بكه‌نه‌وه و له لووتكه‌ی كۆماری عه‌ره‌بیش به‌شار ئه‌سه‌د به‌شداری بكات.