ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار تووشی دواكه‌وتن و تێكچوونی به‌رنامه‌ی گه‌شته‌كانیان بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دوێنێ دووشه‌مه‌وه، كارمه‌ندانی ته‌ناهی هه‌شت فڕۆكه‌خانه‌ی
ئه‌ڵمانیا مانیان گرتووه، به‌وهۆیه‌وه سه‌دان گه‌شتی ئاسمانی وه‌ستێنراون.
كارمه‌ندانی ته‌ناهی فڕۆكه‌خانه‌كان بڕیاریان دا ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ مان بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه، تا به‌وهۆیه‌وه مووچه‌یان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ته‌ناهییه‌وه بۆ زیاد بكرێ و به ته‌واوی ژیانیان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
سه‌ندیكای "فیردی" بۆ كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه مانگرتنه‌كه له به‌یانی زوو له فڕۆكه‌خانه‌ی هامبۆرگ ده‌ستی پێكرد، فڕۆكه‌خانه‌كانی "ئه‌ی دی ڤی"یشی له‌و ناوچه‌یه گرته‌وه، ئاژانسی "یشل"ی كه تۆڕێكی تایبه‌ته به بواری فڕۆكه‌وانی ئاشكرای كرد، كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 220 هه‌زار كه‌س گه‌شته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
له فرانكفۆرته‌وه 570 فڕۆكه گه‌شتیان ئه‌نجام نه‌داوه، به گشتی هه‌زار و 200 گه‌شتی چوون و هاتن وه‌ستاون، كۆمپانیای فرابۆرت تایبه‌ت به بواری فڕۆكه‌خانه‌كان گوتی، ته‌نیا كۆمپانیای لۆفتهانزا 400 گه‌شتی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌و گرفته گه‌شتیاران بڕیاریان دا به دوای چاره‌سه‌ری تر بگه‌ڕێن، بۆیه متمانه‌یان به كۆمپانیای فرابۆرت نه‌ماوه و به توندی ناڕه‌زایان ده‌ربڕی.
مانگرتنه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌كانی هامبۆرگ و هانۆڤه‌ر و برێمن بوو، دواتر فڕۆكه‌خانه‌كانی دریسدن و میونشن و لایبزگ و هال و وارفۆرت و فرانكفۆرتیشی گرته‌وه. له به‌رانبه‌ر هه‌ر سه‌عاتێك كارمه‌ندانی ته‌ناهی فڕۆكه‌خانه‌كان 20 یۆرۆ وه‌رده‌گرن، داوا ده‌كه‌ن كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان بۆ زیاد بكرێ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاوی تر ده‌هاوێژن.