پەیجی ئه‌و هێلكه ناسراوەی زۆرترین لایكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بۆ هاتووه، بۆ هۆكارێكی سه‌یر و بێ مانا له‌پێناو ڕكابه‌ریكردنی
كایلی جینه‌ر دروست كرا.
ماڵپه‌ڕی
stuff بڵاوی كرده‌وه، نهێنی شكاندنی ئه‌م ڕیكۆرده‌ی كایلی بۆ وێنه‌ی منداڵیی كچه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه كاتێك كچه‌كه‌ی كایلی له‌دایك بوو، بابه‌ته‌كه له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد و هه‌موو چاوه‌ڕێ بوون شێوه‌ی منداڵه‌كه‌ی ببینن، كایلیش یه‌كه‌م جار وێنه‌یه‌كی نینۆكی خۆی و ده‌ستی بچووكی كچه‌كه‌ی دانا، ئه‌مه‌ش به ماوه‌یه‌كی كورت زیاتر له 18 ملیۆن لایكی بۆ هات.
ئه‌مساڵ له چواری كانوونی دووه‌می 2019، هه‌ژمارێك به ناوی
@world_record_egg بۆ شكاندنی ڕیكۆرده‌كه‌ی كایلی له تۆڕی ئینستاگرام دروست كرا، كه گوایه خاوه‌نی هه‌ژمار و بیرۆكه‌كه كچه كوردێكی كهیكئهپ ئارتیسته به ناوی
@evonwahab، چونكه له بایۆی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی ئه‌وه‌ی تێدا نووسیوه.
ئه‌م هه‌ژماره ته‌نیا وێنه‌ی هێلكه‌یه‌كی دانا و تاكو ئه‌م خوله‌كه زیاتر له 38 ملیۆن لایكی بۆ هاتووه، به‌مه‌ش توانیویه‌تی له ماوه‌ی كه‌متر له 10 ڕۆژدا، ڕیكۆرده جیهانییه‌كه‌ی كایلی بشكێنێت و به تاكه وێنه‌ی ئینستاگرام دانرا، كه زۆرترین لایكی بۆ هاتووه.
ئیڤۆن وه‌هاب كچه كوردێكی كه‌ركووكییه، هه‌ر له منداڵییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌رده‌بات و خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی شێوازه جیاوازه‌كانی مه‌كیاج كردنه و ناوبانگێكی زۆری له دنیادا هه‌یه.