شیلان سه‌عدی خانمه ده‌رهێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له نوێترین پڕۆژه‌یدا كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی فیلمێك ده‌كات، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له‌و كچانه‌ی ئێزیدی ده‌كات كه له كۆمه‌ڵكوژیی داعش ڕزگاریان بووه.
خانمه ده‌رهێنه‌ری كورد شیلان سه‌عدی له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه" له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ته‌ی فیلمه‌كه‌ی گوتی:
به‌داخه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ شه‌ڕو جه‌نگ نامۆ و بێگانه نین، ژیانى هه‌موومان گرێدراوى شه‌ڕه ، بیره‌وه‌رییه‌كانى سه‌رده‌مى منداڵیمان هه‌مووی شه‌ڕ و خۆشاردنه‌وه‌یه، تائێسته ، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەر تاکێکمان هەبووە، چونكه هەر بۆیە، دواى هێرشى داعش بیرم له‌و كه‌سانه ده‌كرده‌وه كه توانیبوویان له ده‌ست داعش ڕابكه‌ن و گیانیان رزگار بكه‌ن، زۆر كه‌س و میدیاكان باسیان له‌و كه‌سانه ده‌كرد كه كه‌وتبوونه ده‌ستى داعش و وه‌فاتیان كرد دیاره ئه‌وه گرنگه ، نابێت ئه‌وانى تریش له‌بیر بكه‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ى دواى ده ڕۆژ یا دوو هه‌فته رزگاربوون كه هه‌ندێكیان چوونه ئه‌وروپا یا له كه‌مپ مانەوە، ڕه‌نگه كه‌سانێك بڵێن كه‌چوونه ئه‌وروپا ئیتر رزگاریان بووه و ئاسوودەن.
زیاتر گوتی: بۆیە ده‌ستم به‌و فیلمه كردووه، تا پشانی هەموو دنیا بدەم، کە ئه‌و كه‌سانه‌ى رزگاریان بووە چی‌یان به‌سه‌رهاتووه، ئه‌و فیلمه‌م به‌وه ده‌ست پێكرد، کە له كه‌مپێك له دیاربه‌كر بووم، حه‌وت كچ هاتنه ناو ۆركشۆپه‌كه‌ى من و ۆركشۆپێكى فیلم چاكردنم بۆدانان، فێرم کردن چۆن كامێرا به‌كاربهێنن، چۆن سوود له كاته به‌تاڵه‌كان وه‌ربگرن و بۆ شتى به‌سوود به‌كارى بهێنن، چۆن بتوانن له ڕێگه‌ى كامێرا و سینه‌ماوه باسى ده‌رد و مه‌ینه‌تییه‌كانى خۆیان بكه‌ن، لەمەشەوە توانیم لە فیلمەکەدا ئەوەی لە دەروونمە بیگەیەنم.
دوای سێ ساڵ کارکردن لەسەر فیلمەکە، ئێستە کاری وێنەگرتنی تەواو بووە، لە قۆناغی میوزیک و کارەکانی تریدایە، وەک شیلان باسی دەکات، هیچ پشتگیرییەک لە کارەکانی نەکراوە.
"به‌ڵێنى من" ناوى ئه‌و فیلمه نوێیەیە، کە لە تورکیا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا کاری بۆ کراوە، حه‌وت کچ بەشدارییان تێدا کردووە، لە ناویشیاندا پێنجیان چوون بۆ ئەوروپا و دووانیان لە تورکیان.
شیلان گوتی: دواى نزیكه‌ى چوار ساڵ كاركردن بۆ فیلمەکە، ئه‌مساڵ ئاماده ده‌بێت و كاره‌كانى ته‌واو ده‌كه‌ین، ئێستە له ڕێگەی سایتى ئیندى گۆگۆ كه‌مپینێكمان بۆ هاوكارى و سەرخستنی پڕۆژه‌كه‌مان کردووەتەوە.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى