زاناكان و گه‌ردوونناسانی ده‌زگای چینی CNSA له نوێترین كاریاندا تونیان توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه ئایا هیچ ڕووه‌كێك له‌سه‌ر مانگ ده‌چێندرێت، له ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌ستان به‌چاندنی ڕووه‌كی لۆكه كه به‌سه‌ركه‌وتوویی گه‌شه‌ی كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری ده‌زگای گه‌ردوونناسی چینی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ده‌زگای گه‌ردوونناسی CNSA ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ده‌توانین له‌سه‌ر مانگ ڕووه‌ك بچێنین، بۆ ئه‌مه‌یش هه‌ستاون به چاندنی ڕووه‌كی لۆكه كه به‌سه‌ركه‌وتوویی گه‌شه‌ی كرد وه‌ك چۆن له‌سه‌ر زه‌وی گه‌شه ده‌كات.
گه‌ردوونناسه چیینییه‌كان ئه‌وه‌یشیان گوتووه، كه له كاری داهاتوویاندا هه‌ڵده‌ستن به چاندنی په‌تاته، كه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی نوێیه بۆ مرۆڤ و ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی تر یان مانگ.
CNSA كورتكراوه‌ی "China National Space Administration"ه و ده‌زگاییه‌كی چینی گه‌ردوونناسییه كه هاوشانی ده‌زگای ئه‌مه‌ریكی ناسا هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانه‌كانی زه‌وی، ئه‌م ده‌زگایه له 22ی نیسانی ساڵی 1993 له په‌كین پایته‌ختی چین دامه‌زراوه.