دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازی تایبه‌ت به كۆمه‌كی كریستیانه سته‌ملێكراوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه خه‌ڵكی كریستیان تا ئێسته‌یش له عێراق گه‌مارۆدراون و نوێنه‌رایه‌تییان له دامه‌زراوه سیاسی و یاسایی و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات نییه و كۆمه‌كی پێویستیان ناكرێ، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه گرووپێكی شیعه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه له زێد و خاكی خۆیان ده‌ریان بكه‌ن.
تیرۆر و داعش به كرده‌یی له باكوری عێراق نه‌ماون، به‌ڵام تا ئێسته كریستیانه‌كان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه، گرووپێكی شه‌به‌ك كه شیعه‌كان پشتیوانیان ده‌كه‌ن، ئێسته ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی چڕكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی زه‌وی خه‌ڵكی كریستیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ڕێ له گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانه‌كان ده‌گرن، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و پیلانانه دژ به كریستیانه‌كان، قه‌شه به‌ندیكت كیلی دامه‌زرێنه‌ری دامه‌زراوه‌ی نه‌سارییه‌ن، كه یه‌كێكه له دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان و كۆمه‌كی كریستیانه سته‌ملێكراوه‌كان ده‌كات، تا بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و ده‌ست به ژیانێكی ئاسایی بكه‌نه‌وه.
ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ردانی زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی كریستیاننشینی كردووه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، له به‌رتله و قه‌ره‌قووش و ناوچه‌كانی تر، ئه‌وان كۆشش ده‌كه‌ن بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كانیان، به‌ڵام وه‌ك باسی ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕووی سیاسی و ته‌ناهییه‌وه هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كیان نییه و گوێیان لێ ناگیرێ، ناتوانن هیچ هه‌نگاوێك بهاوێژن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه تا ئێسته‌یش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی گه‌وره له عێراق ده‌گێڕێ و كۆشش ده‌كا بۆ یارمه‌تیدانی كریستیانه‌كان و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كانیان.
قه‌شه به‌ندیكت كیلی ده‌ڵێ، ناكۆكی سیاسی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئێمه هه‌یه، به‌ڵام له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ناوچه‌كانمان له ده‌ست میلیشیاكانی حه‌شدی شیعین، كه ئه‌وان گوێ به هیچ یه‌كێك له حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق ناده‌ن و ده‌ستیان به داگیركردنی زه‌وی كریستیانه‌كان كردووه، جاران هاتوچۆمان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر زۆر ئاسایی بوو و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌كیان ده‌كردین، به‌ڵام دوای هاتنی حه‌شدی شیعی بۆ ناوچه‌كه، ئێسته له هه‌ولێره‌وه بێیت بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا به ده‌یان بازگه‌ی میلیشیاكان تێپه‌ڕ ده‌بیت و هه‌ر یه‌ك له‌و بازگانه‌یش مه‌رج و ڕێنمایی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، بۆیه دۆخه‌كه به ته‌واوی قورس بووه.
گرووپێكی شه‌به‌ك كه میلیشیای شیعه‌ن له ناوچه‌كانی كریستیان پێشێلكاری زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌وی كریستیانه‌كان داگیر ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی دژی ئه‌و گرووپه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه گرووپێكن نه‌ك هه‌موو شه‌به‌كه‌كان. ئه‌و قشه‌یه ده‌ڵێ، گرووپه شه‌به‌كه‌كه كه ئێسته له ڕیزی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌كداران، خانووی كریستیانه‌كانیان داگیركردووه و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیش به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام ئێمه‌ی كریستیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی به‌هێزمان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حكوومه‌تی عێراق نییه، هه‌ر چه‌ند داوایش بكه‌ین هیچ گوێمان بۆ ناگیرێ و میلیشیا شیعه‌كانیش ناوچه‌كه چۆڵ ناكه‌ن و به ویستی خۆیان خانوو و زه‌وی خه‌ڵكی ئێمه داگیر ده‌كه‌ن و هه‌ست و ناخمان بریندار ده‌كه‌ن.
به‌ڵام هه‌موو ناوچه‌كان بۆ كریستییانه‌كان به‌وشێوه‌یه نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه له هه‌ولێر ڕێز و شكۆی زۆرمان هه‌یه و داهاتوومان پارێزراوه، كریستیانه‌كان له هه‌ولێر و له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت دابمه‌زرێن و ببن به به‌رپرس له حكوومه‌ت و قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به خۆمان هه‌بێ و كڵێساكان بێ كێشه دروست ده‌كرێن و ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه، بۆیه تووشی هیچ كێشه و گرفتێك نه‌بووینه‌ته‌وه و زۆریش شادمانین كه به ئاسایی و ئازادی و ئاشتی ده‌ژین.
له ماوه‌ی ڕابردوو كاردینال پیترۆ بارۆلین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان سه‌ردانی مووسڵی كرد و له كڵێسایه‌كی ئه‌و شاره قه‌داسه‌تێكی گه‌وره ساز كرا و كڵێسا پڕبوو له كریستییانه‌كان، به‌ڵام له واقیع دا ئه‌و كریستیانه هه‌موو له شوێنی تره‌وه بۆ كڵێساكه هاتبوون، له ڕاستیدا ئه‌و كڵێسایه ته‌نانه‌ت قه‌شه‌یشی نییه، چونكه ناوچه‌كه بۆ كریستیان گونجاو نییه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌ر تاكێكی كریستیان هه‌یه.
له‌باره‌ی هه‌ولێره‌وه پێگه‌ی "
ناشنال كاسۆلیك ریجسته‌ر" له زاری قه‌شه و پیاوانی ئاینی كریستیان دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ولێر زۆر پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندووه و كریستیانه‌كان نه‌ك هه‌ر قوتابخانه و كڵێسا و ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابینكراوه، به‌ڵكوو زانكۆی كریستیانیش هه‌یه، بۆیه سه‌رجه‌م كریستیانه‌كان له هه‌ولێر پارێزراون و له‌وپه‌ڕی ئارامیدا ده‌ژین، به‌ڵام له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و عێراق ژیانمان پارێزراو نییه، بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان كۆمه‌كمان بكه‌ن و ناوچه‌كانی خۆمان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه ببه‌ین و ژیانی خۆمان به ئاسایی و ئازادی به‌سه‌ر ببه‌ین.
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه ده‌ده‌ن و تاكه چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا فشار له‌سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه بكرێنه ده‌ره‌وه و هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، چونكه ئه‌وان ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.