عێراق رووبەڕووی كامە هەڵبژاردە دەبێتەوە؟

:: AM:09:57:17/01/2019 ‌

هەڵبژاردەی عێراق بە دووەمی كۆمەڵەی چوارەم خۆی گەیاندە قۆناغی 16ی جامی ئاسیای 2019 دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران یەكسان بوو.

دوێنێ چوارشەم هەڵبژاردەی عێراق لە دوایین یاریی خۆی لە قۆناغی كۆمەڵەكان بەبێ گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران یەكسان بوو.

بەمەش هەڵبژاردەی عێراق بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران بە دووەمی كۆمەڵەی چوارەم گەیشتە قۆناغی 16ی جامی ئاسیا.

بەگوێرەی سیستەمی پاڵەوانیەتییەكە هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی چوارەم كە هەڵبژاردەی ئێران و عێراق لە خۆ دەگرێ رووبەڕووی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی پێنجەم دەبنەوە كە هەردوو هەڵبژاردەی قەتەڕ و سعوودییە سەركەوتوون بۆ قۆناغی داهاتوو.

هەردوو هەڵبژاردەی قەتەڕ و سعوودییە بەكۆكردنەوەی 6 خاڵ سەركەوتنیان بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانیەتییەكە مسۆگەر كردووە، ئەمشەویش سەعات 7ی شەو لە دوایین یاریی كۆمەڵەكەدا هەردوو هەڵبژاردەكە رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

هەڵبژاردەی قەتەڕ بە بردنەوە و یەكسانبوون یاریی داهاتووی لە قۆناغی 16 بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق دەبێت وەك یەكەمی كۆمەڵەكەی، بەڵام ئەگەر لە یارییەكەی ئەمشەودا بدۆڕی ئەوا هەڵبژاردەی عێراق یاریی داهاتووی بەرامبەر هەڵبژاردەی سعوودییە دەبێت.

بەشێوەیەكی گشتی یارییەكانی ئەمشەوی جامی ئاسیای 2019 بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

لە كۆمەڵەی شەشەم / سەعات 4:30ی سەر لە ئێوارە

ژاپۆن – ئۆزباكستان

عومان – توركمانستان

لە كۆمەڵەی پێنجەم / سەعات 7ی شەو

سعوودییە – قەتەڕ

لبنان – كۆریای باكور



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م