ریال مەدرید گەڕایەوە ریزبەندی سێیەمی خولی ئیسپانیا

:: AM:09:47:20/01/2019 ‌

یانەی ریال مەدرید درێژەی بە سەركەوتنەكانی دا و شەوی رابردوو لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی سڤیلییەی بردەوە و بەمەش هاتەوە ریزبەندی سێیەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا.

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە گەڕی 20ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ مێوانداریی یانەی سڤیلییەی كرد و یارییەكەشی بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

هەردوو گۆڵەكەی یانەی ریال مەدرید لە گێمی دووەمی یارییەكەدا لەلایەن كاسیمێڕۆ لە خولەكی 78 و لوكا مۆدریچ لە خولەكی 92 تۆماركران.

بەم سەركەوتنە یانەی ریال مەدرید پێش یانەی سڤیلییە (33 خاڵ) كەوتەوە و بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ هاتە ریزبەندی سێیەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا.

دوێنێ شەموو هەر لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی 20ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی هویسكای بردەوە، بەمەش یانەكە ژمارەی خاڵەكانی كرد بە 41 خاڵ و هەر لە ریزبەندی دووەمی یانەكان مایەوە.

یانەی ڤالێنسیاش بە هەمانشێوە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ لە یانەی سێلتا فیگۆی بردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەمیش ئەم یارییانەی خوارەوە بەڕێوە دەچن:-

سەعات 2ی دوای نیوەڕۆ / ریال بیتیس – گیرۆنا

سەعات 6:15ی شەو / ڤیاڕیال – ئەتلەتیك بیلباو

سەعات 8:30ی شەو / رایۆ ڤالیكانۆ – ریال سۆسیداد

                          لیڤانتی – بەلەد وەلید

سەعات 10:45ی شەو / بەرشەلۆنە – لیگانیس





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م