تۆیۆتا 19 هەزار ئۆتۆمبێلی لێگزس لە بازاڕەكان دەكێشێتەوە

:: AM:11:13:27/12/2016 ‌

ئاژانسێكی ڕووسی ئاشكرای كرد، بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندییە داواكراوەكانی ڕووسیا لە ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیای تۆیۆتا نەبووە، بۆیە ڕووسیا نزیكەی 19 هەزار ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای جۆری لێگزس ڕەوانەی كۆمپانیای تۆیۆتا دەكاتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی ئاژانسی "روستاندارت"، ڕووی 18 هەزار و 757 ئۆتۆمبێلی جۆری لێگزس لە مۆدێلەكانی "ئێن ئێكس 200 و ئێن ئێكس 200 تی وەن، ئێن ئێكس 300 ئێچ" پێك دێن و  كێشە لە سیستەمی "ستۆپ" و "برێك"یان هەیە، بۆیە سەرجەمی ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی ڕەوانە دەكرێنەوە.

ئاماژەی داوە، ئۆتۆمبێلەكان لە 11 ئەیلوول/سێپتێمبەری 2014 لە تۆیۆتا كڕاون و ئێستەش تۆیۆتا ڕەزامەندی وەرگرتنەوەی تەواوی ئۆتۆمبێلەكانی دەربڕیوە.

لە حوزەیران/یۆنیۆی ئەمساڵ كۆمپانیای تۆیۆتا بڕی 3.37 ملیۆن دۆلاری لەبری ئۆتۆمبێلەكان تەرخان كرد، بۆ ئەوەی لە هەر ئەگەرێكی دروستبوونی كەموكوڕی و كێشە بە پەلە بتوانێ ڕایان بكێشێتەوە و چارەسەریان بكات.

كۆمپانیای تۆیۆتا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، كۆمپانیایەكی ژاپۆنی فرەڕەگەزە و لە ساڵی 1937 لە ژاپۆن دامەزراوە، كیشیرۆ تۆیۆدا دامەزرێنەریەتی و ئێستە 522 لقی لە سەرتاسەری دنیادا هەیە و ژمارەی كارمەندانی 320 هەزار كەس دەبێ و لە 2011 داهاتی ساڵانەی 235 ملیار و 89 ملیۆن دۆلار بووە.

سەرچاوە/سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د