گۆرانیبێژى لاوى كورد "ئاگرین دڵشاد" نوێترین پڕۆژە و کاری هونەری بۆ ساڵی 2019 ی ڕاگەیاند، کە حەوت بەرهەمی نوێ بڵاودەکاتەوە.
ئاگرین له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى:" ئەگەر بەخت یارمان بێت و قەدەر بە ئاراستەی بەرژەوەندییەكانی ئێمەدا بڕوات، بۆ ساڵی ٢٠١٩ پلانمان هەیە ئەم بەرهەمانە بڵاوبكەینەوە، ئەڤین، بێ دەنگ دوو، ئەم منداڵە بێ گوناهە، درۆیە، زۆرم خۆش ئەوێی، گەر، پونكوا، لەگەڵ چەند گۆرانییەكی فۆلكلۆردا".
"ئه‌گه‌ر چى لە ساڵی ڕابردووش‌دا پلانم هەبووە كە چەند بەرهەمێك لەوانە بڵاو بکه‌مه‌وه، بەڵام بەخت یار نەبووە و نەگونجاوە، هیوادارە بۆ ئەمساڵ ئەم پلانانە جێ بەجێ بن"، ئاگرین واى نووسیوه.
هه‌وادارانى بۆیان نووسیوه كه جگه له‌م به‌رهه‌مانه به‌رهه‌مى "مینا"، به شێوه‌ى كلیپ تۆمار بكه، چونكه جیاواز و خۆشتر گوتوه، ئه‌مه‌یش دواى ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره هات بۆ ئه‌و گۆرانییه كاتێك له شه‌وى سه‌ریساڵدا له كه‌ناڵى كوردماكس میوز گووتیه‌وه.
ئاگرین دڵشاد گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرێکی خەڵکی کەرکووکە، ساڵی 2014 پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە، قوتابى کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدینە، یەکێکە لە هونەرمەندە گۆرانیبێژە گەنجەکانی ئەمڕۆ، چەندان ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.