بەرشەلۆنە ماوەی دووركەوتنەوەی دێمبێلێی راگەیاند

:: AM:09:57:22/01/2019 ‌

یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی ماوەی دووركەوتنەوەی هێرشبەرە لاوە فڕەنسییەكەی عوسمان دێمبێلێی راگەیاند كە لە یارییەكەی پێرێ شەو بەرامبەر یانەی لیگانیس لە گەڕی 21ی خولی ئیسپانیا تووشی هاتبوو.

ماڵپەڕی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كرد كە پێكانەكەی دێمبێلێ لە گۆزینگی قاچی چەپییەتی.

دوای ئەنجامدانی پشكنینی وردی پزیشكی بۆیان دەركەوتووە كە دێمبێڵی بۆ ماوەی 15 رۆژ لە راهێنانەكان و یارییە فەرمییەكانی یانەی بەرشەلۆنە دوور دەكەوێتەوە.

بەمەش دێمبێلێ ناتوانێ لە یارییەكەی بەرامبەر یانەی سڤیلییە لە یاریی چوون و هاتنی جامی شای ئیسپانیا و بەرامبەر یانەی گیرۆنا لە خولی ئیسپانیا یاریی بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م